گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانێتییەکەى عامری: شاندی هەرێم بۆ فریاکەوتنی نەورۆز گفتوگۆکانى بەجێهێشتووە

2021.03.22 - 22:55
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانێتییەکەى عامری: شاندی هەرێم بۆ فریاکەوتنی نەورۆز گفتوگۆکانى بەجێهێشتووە

ناس کورد-

 

 پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانێتی فەتح-ی سەربە هادی عامری ڕایگەیاند، شاندی دانوستکاری هەرێم بەهۆی بوونی کێشە لەگەڵ لایەنەکان دانیشتنی دەنگدانی لەسەر بودجە جێنەهێشتووە، بەڵکو بەهۆی بەشداریکردنەوە بووە لە ئاهەنگگێڕانی یادی نەورۆز.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد ساحیب دەراجی کە ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقە (22 ئازاری 2021) لەمیانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیونیدا لەگەڵ کەناڵی "دیجلە"ی عێراقی کە "ناس کورد" بینویەتی وتی "شاندی هەرێم بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا دانیشتنی پەرلەمانیان تایبەت بە دەنگدان لەسەر بودجە بەجێنەهێشووە، بەڵکو هۆکاری گەڕانەوەیان بۆ هەرێم بەمەبەستی ئەوە بووە کە بتوانن فریای ئاهەنگگێڕانی یادی نەورۆز بکەون".

 

وتیشی "هەندێ لایەنی سیاسی بە ئەنقەست گرفت بۆ ڕێککەوتنی نێوان و بەغدا و هەولێر دروست دەکەن، بەڵام دەبوایە شاندی دانووستکاری هەرێم هەندێک ترنەفەس درێژبێت و نەرمی پیشانبدات لە بەرانبەر داواکاریی ئەو لایەنانە".

 

دەراجی وتیشی "تائێستا نەمانزانیوە هۆکار لەپشت دواخستنی دانیشتنی دەنگدان لەسەر بودجە بۆماوەی هەفتەیەک چییە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد "هەندێ لەوەزیرەکان ئیحراجییان بۆ حکومەت دروست کردووە، بەشێک لە بڕگەکانی ناو بودجەیان بەشێوەیەک دارشتووە کە ببێت مایەی پەڵپ و تانەی لایەنە سیاسییەکان".

 

بەوتەی پەرلەمانتارەکەی فەتح "دواکەوتنی بودجە بە هیچ شێوەیەک کاریگەری نابێت لەسەر موچەى فەرمانبەرانی عێراق، لەکاتی خۆیدا موچەکانیان خەرج دەکرێت".

 

بەبڕوای ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی  عێراق، پرۆژە یاسای بودجە ڕۆژی شەممەی داهاتوو یان پێش کۆتایی ئەو هەفتەیە پەسەند دەکرێت، ئەگەر نا ئەوا حکومەت، پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکان توشی ئیحراجییەکی گەورە دەبنەوە.