گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلاندانان: ڕێژەی منداڵبوون لە عێراق لە پاشەكشەدایە

2021.03.22 - 22:39
App store icon Play store icon Play store icon
پلاندانان: ڕێژەی منداڵبوون لە عێراق لە پاشەكشەدایە

ناس کورد-

 

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێژەی لەدایکبوون کەمیکردووە، ئەوەش بەهۆى پەیڕەوکردنى نەریتى کۆنتڕۆڵکردنى منداڵبوونەوە لەلایەن خێزانەکانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ( 22ی ئازاری 2021) لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد"کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "ڕێژەی بەپیتبوون لە عێراق زیاترە لە وڵاتانی تر، بەڵام لە ئێستادا پاشەکشە هەیە لەو رێژەیەدا". 

 

رونیشیکردووەتەوە، ڕێژەی لەدایکبوون لە عێراق کەمی کردووە، ئێستا گەشەی ساڵانەی دانیشتوان کەمبووەتەوە بۆ 2,6٪ دا لە کاتێکدا پێشتر زیاتر لە 3٪ بوو.

 

وەزارەتەکە دەڵێت "کۆمەڵەگای عێراقی لە ئێستادا دیاردەی ڕێکخستنی خێزانی  تێیدا سەریهەڵداوە بە تایبەتی ئەو خێزانانەی کە تازە دروست دەبن، لە ئێستادا دەستیان کردووە بە خستنەوەی تەنها 2 بۆ 3 منداڵ".

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە ڕابردوودا خێزانی عێراقی بەهیچ جۆرێک بیری لە نەریتی کۆنترۆڵکردنی لەدایکبوون نەکردووەتەوە، بەجۆرێک 10تا 12 منداڵیان خستووەتەوە.