گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم هەنگاوی كردەیی بۆ پێكهێنانی دادگای فیدراڵی هەڵگیرا

2021.03.22 - 18:54
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم هەنگاوی كردەیی بۆ پێكهێنانی دادگای فیدراڵی هەڵگیرا

ناس کورد-

 

ئەنجومەنی دادەوەری عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی دادگای فیدڕاڵی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، سەرۆکی دادگای فیدراڵی و سەرۆکی دەزگای داواکاریی گشتی کۆبوونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنەکە (22ی ئازاری 2021) کە وێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە، بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی دادگای فیدراڵی، دوێنێ ( یەکشەممە) فایەق زیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، مەدحەت مەحمود سەرۆکی دادگای فیدراڵی و سالم محەمەد نوری سەرۆکی دەزگای داواکاریی گشتی عێراق و جاسم محەمەد سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیکردنی دادگا کۆبوونەتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، کۆبوونەوەکە بە پێی ناوەڕۆکی ماددەی( 3) لە یاسایی هەموارکراوی یەکەم ژمارە ( 30) بۆ ساڵی 2005 ئەنجامدراوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لەڕۆژانی داهاتوودا سەرۆک وئەندامانی دادگای فیدڕاڵی دیاری بکرێت. 

 

پەرلەمانى عێراق 18ى ئازارى 2021، پڕۆژەیاسای دادگای فیدڕاڵی پەسەندکرد، بەوەش دادگاکە جارێکى تر دەستبەکارەکانى دەکاتەوە، کە لە ناوەڕاستى 2019 ەوە پەکیکەوتووە بەهۆى مردن و خانەنشیبوونى چەند ئەندامێکییەوە.