ناس کورد-
ژمارەى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان بۆ نیوە دابەزى، ژمارەى مردنیش رووى لەبەرزبوونەوە کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى تەندروستى هەرێم 22 ئازارى 2021 کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ ٢٢٣ تووشبووی نوێ، هەشت مردن تۆمارکراون، لەکاتێکدا دوێنێ ٤٥١ تووشبووی نوێ و حەوت مردن تۆمارکرابوو.