گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’چاوەڕوانی زۆرمان لێی ھەبوو’’

بڵێسە جەبار فەرمان هەڵسەنگاندن بۆ ڕۆڵى قوباد تاڵەبانى دەکات

2021.03.22 - 17:06
App store icon Play store icon Play store icon
بڵێسە جەبار فەرمان هەڵسەنگاندن بۆ ڕۆڵى قوباد تاڵەبانى دەکات

ناس کورد-



بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى باس لە رەخنەکانى سەر قوباد تاڵەبانى دەکات و دەڵێت، رەخنەی سەرەکی لەسەر چونی بۆ بەغدا و سەرۆکایەتیکردنی شاندی حکومەتە، بەڵام ئەوە پەرۆشى حزبەکەیان و کادرەکانی پیشان ئەدات بۆ ئایندەی ھەرێم.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڵێسە جەبار فەرمان کە هاوکات پەرلەمانتارى یەکێتى یە لە پەرلەمانى عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 22 ئازارى 2021 لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى ئەوان چاوەروانی زۆریان لە قوباد تاڵەبانى ھەبووە "کاک قوباد بە وەرگرتنی پۆستی حکومی دەیزانی کە چەند سەخت و قورسە ئەو ئەرکەی پێی سپێردراوە. پێش ھەموو لایەنەکان، لە لایەن کادرانی یەکێتەوە دوچاری رەخنە دەبێتەوە.رەخنەی سەرەکی لەسەر چونی بۆ بەغدایە و سەرۆکایەتیکردنی ئەو شاندەی حکومەتە".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "من پێم وایە سەرباری ئەو ھەموو ھیلاکی و ماندبونە، سەرباری ئەو ھەموو رەخنە و فشارە زۆرەی لە ھەموو لایەکەوە لە سەرێتی و بەردەوام بوونی کاک قوباد وەزیرەکانی یەکێتی لە گفتوگو و دانوستاندا، پەرۆشی یەکیتی و کادرەکانی پیشان ئەدات بۆ ئاێندەی ھەرێم و رەوشی گوزەرانی خەڵک".

 

"لە ئۆفیس و لە پشتی لاپتۆپە کێشە کەڵەکە بووەکانی نێوان ھەرێم و بغداد چارەسەر ناکرێت.بێگومان گەر دەستکەوت ھەبوو ئەوا فلان سەرۆک قسەی تێدا کردوە و فلان سەرۆک تلیفۆنی کردوە. لای یەکێتی گرنگ ئەوەیە کە کێشەی قوتی خەڵک ھەنگاوی چارەسەری بۆ بنرێت"، بڵێسە جەبار فەرمان واینوسیوە.

 

باسى لەوەشکردووە، شاندی دانوستانکار دوای ١٨٥ کاژێر کۆبوونەوە ئامادەیە حەفتەی داھاتوو دوبارە بچێتەوە بەغداد و لە ێر قوبەی پەرلەمان بەردەوامی بە رەواندنەوەی گرفتەکان بدات.