گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زابیاری زیاتر

ئامارەکانی تەندروستیی سلێمانی لە دوو ڕۆژی نەورۆزدا

2021.03.22 - 15:28
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارەکانی تەندروستیی سلێمانی لە دوو ڕۆژی نەورۆزدا

ناس کورد-

بەرێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی نەورۆزدا 25 حاڵەتی جۆراوجۆر لە سلێمانی و دوکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی کراون و 150 حاڵەتی سوکیش لەشوێنی خۆیان چارەسەرکراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، "لە ڕۆژانی 20 و 21ی ئازار، 25 حاڵەتی جۆراوجۆر ڕەوانەی  نەخۆشخانەی شار و ئێمێرجێنسی و بوژاندنەوەی دڵ لە سلێمانی و نەخۆشخانەی شەهید غەریب هەڵەدنی لە قەزای دوکان کراون لەلایەن تیمەکانی سەنتەری 122."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "150 حاڵەتی سوکیش لە شوێنی خۆیان لەلایەن تیمەکانی تەندروستی و سەنتەری 122 چارەسەریان بۆ کراوە."