ناس کورد-
بانکى ناوەندیى عێراق ڕایگەیاند، لەلایەن چەند کۆمپانیایەکى تایبەتمەندى جیهانییەوە دژە بەکتریا و ڤایرۆس بۆ پاککردنەوەى پارە دروستکراوە و بەمنزیکانە بەکاردەهێنرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بانکى ناوەندیى عێراق (22ى ئادارى 2021) لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، دەرمانێکى تایبەتمەندى دژە بەکتریا و ڤایرۆس بۆ پاراستنى دراو لەبەکتریاو ڤایرۆس دروستکراوە، بەتایبەتى بۆ پاراستن لە ڤایرۆسى کۆرۆنا و نەوەکانى و بەمنزیکانە بەکاردەهێنرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، دەرمانەکە لەلایەن چەند کۆمپانیایەکى جیهانى کە پارە چاپ دەکەن بەهەماهەنگى چەند لایەنێکى پەیوەندیداریتر.