گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

’’چوار هەزار دۆسییەى گەندەڵى بەهۆى دەستوەردانى سیاسى بەهەڵواسراوى ماونەتەوە’’

2021.03.22 - 15:03
App store icon Play store icon Play store icon
’’چوار هەزار دۆسییەى گەندەڵى بەهۆى دەستوەردانى سیاسى بەهەڵواسراوى ماونەتەوە’’

ناس کورد- 

ئەندامێکى پێشووی ئەنجومەنى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى ئاشکراى دەکات،  بەهۆى فشار و دەستوەردانى لایەنە سیاسی و ئیدارییەکانەوە چوار هەزار دۆسییەى گەندەڵى بەهەڵواسراوى ماونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعید یاسین موسا، ئەندامى پێشووی ئەنجومەنى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵیی لەعێراق لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباح کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاندووە، کۆى دۆسییەکانى گەندەڵى لەعێراقدا گەیشتووەتە 12 هەزار دۆسییە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەخولى پێشووى پەرلەمان کارکردن لە هەشت هەزار دۆسییەدا تەواوبووە و خراونەتە بەردەستى دەستەى دەستپاکى و ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى.

 

باسى لەوەشکردووە، لەو هەشت هەزار دۆسییە چوار هەزار دۆسیەى ماوەتەوە کەپرسى گەورە لەخۆ دەگرن و هەژموونى سیاسیى بەسەریانەوە زاڵە و دەستوەردانى سیاسى ڕێگرى لەکردنەوەى ئەو دۆسیانە کردووە بۆ ئەوەى بگەنە خاڵى کۆتایى و ئەنجامێکیان هەبێت.