گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

زۆرینە واژۆیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق كردووە

2021.03.22 - 11:36
App store icon Play store icon Play store icon
زۆرینە واژۆیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق كردووە

ناس کورد-

لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند لەنیوە زیاتری ئەندامان واژۆیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان كردووە وەك ئامادەكارییەك بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بەمەش مەرجە دەستوری و یاساییەكان بەدیهاتوون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەشید عەزاوی ئەندامی دیاری لیژنەكە لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی فەرمی كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (22 ئازاری 2021) داوا دەكات دوای كۆكردنەوەی واژۆی نیوە + 1 ئەندامان پێویستە مەرجێك بۆ هەڵوەشانەوە زیاد بكرێت كە ئەگەر بەهەر هۆیەك هەڵبژاردن لە مانگی ئۆكتۆبەری 2021 نەكرا پەرلەمان بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بۆشایی دروست نەبێت.

 

بەپێی دەستور هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان یان بە داواكاری سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆمار دەبێت یان لەنیوە زیاتری ئەندامان، بەقسەی عەزاوی دووەمیشیان لەئێستادا بەدیهاتووە و واژۆكان بەردەستن.