گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بەرهەم ساڵح لە مەراسیمى سوێند خواردنى سەرۆکى هەرێم ئامادە دەبێت؟

2019.06.02 - 22:02
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح لە مەراسیمى سوێند خواردنى سەرۆکى هەرێم ئامادە دەبێت؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد- سەرۆککۆمارى عێراق لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە بانگهێشتنامەى فەرمى بە دەست گەیشتووە، بۆ ئەوەى لە مەراسیمى سوێندخواردنى سەرۆکى هەرێم لە هەولێر ئامادە بێت. . بە گوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد، بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق بە فەرمى بانگێهێشت کراوە بۆ ئامادەبوونى لە مەراسیمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى وەک سەرۆکى هەرێمى کوردستان. . ناس کورد ئەوەشى زانیوە، بۆ ئامادەبوونى لە هەولێر و لەو مەراسیمەدا لەلایەن خودى نێچیرڤان بارزانییەوە، سەرۆککۆمارى عێراق بانگهێشت کراوە. . ڕۆژى پێنجشەممە 30ى ئایار، پەرلەمانى کوردستان ڕۆژى 10ى ئەم مانگەى وەک ڕۆژى سوێند خواردنى سەرۆکى هەرێم دیاریکردوو کارنامەى ئەو ڕۆژەى بڵاوکردەوە. . .