گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ڕونکردنەوەى بانکى ناوەندى عێراق لەبارەى گۆڕینى نرخى دۆلارەوە 

2021.03.21 - 21:56
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى بانکى ناوەندى عێراق لەبارەى گۆڕینى نرخى دۆلارەوە 

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرى بانکى ناوەندى عێراق ڕایگەیاند، بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە ساڵى 2020 بەڕێژەى 18% قەرزەکانى زیاد کردووە و گۆڕینى نرخى دیناریش پاڵپشتى ئابورى دروستکردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا غالب موخیف بەڕێوەبەرى بانکى ناوەندى عێراق (21ى ئازارى 2021) لەڕاگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، بانکى ناوەندى چەند ڕێوشوێنێکى گرتووەتە بەر بەمەبەستى کەمکردنەوەى کاریگەرییەکانى پەتاى کۆرۆنا.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ساڵى 2020 پەتاى کۆرۆنا ڕێژەى قەرزەکانى بۆ 18% بەرزکردووەتەوە ئەوەش خواستێکى ترى بۆ چارەسەرکردنى دۆخەکە هێنایە کایەوە بەتایبەت وەڵامدانەوەى دۆخى  ئەمنى و یاسایی بێت.

 

بەڕێوەبەرى بانکى ناوەندى ئەوەشى ڕونکردووەتەوە، گۆڕانکارى نرخى دینار بەرامبەر دۆلار بەشداریکردن لەبەردەوامیدانى دارایى ئەوەش لەئەنجامى هەڵکشانى قەبارەى یەدەگى بیانى و پاڵپشتى دارایى گشتى کە متمانەى وەبەرهێنانەکانى و کێبرکێ لەسەر شتومەکى ناوخۆیى زیاد کرد. 

 

بەڕێوەبەرى بانکى ناوەندى جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، ئاڵنگارى گەورە گەڕانەوەى وەبەرهێنانى داهاتە بەدەستهاتووەکانە لەکەمکردنەوەى نرخى دیناردا کە بەشدارى لەزیادکردنى بەرهەمهێنان دەکات لەدەرەوەى کەرتى نەوت.