ناس کورد-
گەنجێک کە لەگەڵ خێزانەکەیدا بۆ گەشت روویان لە هاوینەهەوارى دوکان کردبوو لەکاتى مەلەکردندا خنکا و تیمەکانى بەهاناوەچوون لەقەزاکە سەرقاڵى دۆزینەوەى تەرمەکەین.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سیروان سەرحەد، قایمقامى قەزاى دوکان (21ى ئازارى 2021) بە "ناس کورد"ى وت "ئەو گەنجەى لەئاوى زێى بچوکدا خنکاوە دانیشووى شارى سلێمانییە و لەگەڵ هاوڕێیەکى لەئاوەکەدا مەلەدەکەن و بەهۆى نەزانینى مەلەوە ژێر ئاو دەکەون".
وتیشى، تیمەکانى بەهاناوەچوون توانیوویانە بگەنە شوێنى روداوەکە و یەکێک لە گەنجەکانیان ڕزگارکردووە.
ئاماژەى بەوەش کرد، گەڕان بەشوێن تەرمى گەنجەکەى تر لەئاوەکەدا بەردەوامە.