گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

بۆچی کوڕەکەى ترەمپ کۆشکەکەى نیویۆرکی بەجێهێشت؟

2021.03.21 - 15:09
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچی کوڕەکەى ترەمپ کۆشکەکەى نیویۆرکی بەجێهێشت؟

ناس كورد-
کوڕەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا کۆشکێکی خۆی لە نیویۆرک فرۆشت و لەو مامەڵەیەدا بە ملیۆنان دۆلار قازانجی کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی، بەریتانی جونیەر کوڕی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و هاوسەرەکەی کیمبەرلی گلیڤۆیل تەنها دوو ساڵ لەمەوبەر کۆشکێکیان لە شاری هامپتۆنز لەولایەتی نیویۆرک بە بڕی 4.5 ملیۆن دۆلارکڕیوە ولەئێستادا ئەو کۆشەکەیان بە 8.14 ملیۆن دۆلار فرۆشتووە بەوەش ملیۆنان دۆلاریان لەو مامەڵەیدا قازانج کردووە.


ئاماژە بەوەشکراوە، "بەو جۆرە خۆی و هاوسەرەکەی چوونە پاڵ خێزانەکەیان کە لە ئێستادا هەموویان نیویۆرکیان بە جێهێشتووە و لە ولایەتی فلۆریدا لەگەڵ باوکیان نیشتەجێبوون".


بەگوێرەی ڕۆژنامە بەریتانییەکە، "ڕووبەری کۆشکەکە نزیکەی 900 مەتر دووجایە و حەوت ژووری نوستن و مەلەوانگەیەک و تاڤگەیەکی دەستکرد تێدایە وکۆی گشتی ڕووبەری دەوروبەری کۆشکەکەش نزیکەی چوار دۆنمە، لە هەمانکاتدا لەڕۆخی دەریاشەوە نزیکە".


ڕۆژی 20ی کانوونی دووەم، ترەمپ کۆشکی سپی بەرەو باشوری فلۆریدا بەجێهێشت، کە لەوێ خاوەنی هاوینەهەوارە، ترامپ لە ویلایەتی نیویۆرک لەدایکبووە و زۆربەی ژیانی خۆی لەوی بەسەربردووە، لە نیویۆرک خانووبەرەیەکی زۆری هەیە، بەڵام لە ماوەی سەرۆکایەتیدا لە فلۆریدا نیشتەجێبوو.