گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەورەترین هەنگاوی پەرلەمانی بۆ گەڕاندنەوەى نرخی دۆلار وەک پێشوو

2021.03.21 - 14:41
App store icon Play store icon Play store icon
گەورەترین هەنگاوی پەرلەمانی بۆ گەڕاندنەوەى نرخی دۆلار وەک پێشوو

ناس کورد-

محەمەد شیاع سودانی، پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سێ یەکی پەرلەمانتاران داوای گێڕانەوەى نرخی پێشووی دۆلار دەکەن و ناوی سەرجەم ئەو پەرلەمانتارانەشی بڵاوکردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد شیاع سودانی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ناوی 120 پەرلەمانتاری هاوپێچ کردووە و "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاندووە، "دووبارە داوای چاوخشاندنەوەى بە نرخی دۆلاردا دەکەین بەهۆی ئەو کاریگەرییە نەرێنییەی هەیەتی و بووەتە ناڕەحاتی بۆ هەژاران و ئەوانەی داهاتیان سنوردارە، بەتایبەت دوای بەرزبوونەوەى نرخی شتومەک بەڕێژەی 100%."

 

محەمەد شیاع سودانی دەشڵێت، "ئەوەش ڕاگەیاندنی شەڕە لەدژی هەژاران و ئەوانەی داهاتیان سنوردارە."

 

باسی لەوەشکردووە کە "حکومەت شکستی هێناوە لە ئەنجامدانی ئەو ڕێکارانەی کە پێویست بوو بۆ سوککردنی باری سەرشانی ئەو کەسانەی کە توشی زیان بوون، بۆیە لەئێستادا و بە تایبەت بەهۆی بەرزبوونەوەى نرخی نەوت، بەرزکردنەوەى نرخی دۆلار بێ بیانووە."

 

ئەو پەرلەمانتارە جەختی کردووەتەوە کە "بەهۆی دابەزینی نرخی دینار و بەرزبوونەوەى نرخی شتومەک، کارە بچوک و ناوەندییەکان وەستاون."

 

دەشڵێت، "ئێمە لەگەڵ هاوڕێیان دەنگ بەو بڕگەیە نادەین کە تێیدا نرخی یەک دۆلاری بەرزکردووەتەوە بۆ 1450 دیناری عێراق."

 

ئەوە لەکاتێکدا پێشتر چەندین جار لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و ئەندامانی ئەوەیان دووپاتکردووەتەوە کە گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا لە دەسەڵاتی پەرلەماندا نییە و ئەو بڕگەیە پەیوەستە بە وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندییەوە.

  

ناوی ئەو پەرلەمانتارانەى کە واژۆیان کردووە بۆ گەڕاندنەوەى نرخی دۆلار:
١- يوسف الكلابي
٢- عمار الشبلي
٣- محمد شياع السوداني
٤- منصور البعيجي
٥- حسن فدعم الجنابي
٦- رياض التميمي
٧- دلال الغراوي
٨ - عبدالامير المياحي
٩- المهندس عباس العطافي
١٠- د. علية الامارة
١١- عالية نصيف
١٢ - لبنى رحيم
١٣- ندى شاكر جودت
١٤- د.سعاد الوائلي
١٥-زهرة البچاري
١٦ - عبد عون العبادي
١٧- بهاء النوري
١٨- سهام الموسوي
١٩- عطوان العطواني
٢٠- خليل المولى
٢١- سعد الخزعلي
٢٢- اشواق كريم
٢٣- خديجة علي التركماني
٢٤- عدي الشعلان
٢٥- عدنان الاسدي
٢٦- مزاحم التميمي
٢٧-فلاح الخفاجي
٢٨-عامر الفائز
٢٩- زينب الخزرجي
٣٠ - ايوب الربيعي
٣١- حمد الموسوي
٣٢ - حيدر الفوادي
٣٣- هناء الطائي
٣٤ - احسان الشبلي
٣٥ - ناصر تركي
٣٦- سناء الموسوي
٣٧ - ثورة الحلفي
٣٨ - وفاء حسين
٣٩ - غايب العميري
٤٠ - وسن السعدي
٤١- خالد الجشعمي
٤٢- سعد مايع
٤٣- شيماء التميمي
٤٤- امجد العقابي
٤٥ - عباس صروط
٤٦ - قصي الياسري
٤٧ - رفاه العارضي
٤٨ - علي سعدون
٥٠- محمد ابوالهيل اللامي
٥١ - حامد عباس الموسوي
٥٢ - قصي الشبكي
٥٣ - ثامر ذيبان الحمداني
٥٤ - فاضل الفتلاوي
٥٥ - سعد الخزعلي
٥٦ - حسن سالم
٥٧ - د.رشا يحيى الحاتمي
٥٨ - انسجام الغراوي
٥٩ - علي غركان الدلفي
٦٠ - منى حسين العبيدي
٦١ - د. اكتفاء الحسناوي
٦٢ - عدي عواد
٦٣ - علاء سكر الدلفي
٦٤ - محمد كريم البلداوي
٦٥ - محمد حسين شذر
٦٦ - حسن جلال الكناني
٦٧ - لليال محمد علي البياتي
٦٨ - انتصار الموسوي
٦٩ - د . جواد الموسوي
٧٠ - اسعد العبادي
٧١ - عبدالرحيم الشمري
٧٢- حسين اليساري
٧٣ - ميزر العاكوب
٧٤- كاظم عطيه الشمري
٧٥- نايف الشمري
٧٦ - كريم عفتان الجميلي
٧٧- جواد الساعدي
٧٨ - شمائل العبيدي
٧٩ - منال الموسوي
٨٠ - هشام السهيل
٨١ - بيدء خضر السلمان
٨٢ - ريحان حنا ايوب
٨٣- عمار يوسف حمود
٨٤ - منى الغرابي
٨٥ - د . اقبال عبد الحسين
٨٦ - كفاء فرحان حسين
٨٧ - انتصار علي الجبوري
٨٨ - جاسم جباره
٨٩ - اسوان الكلداني
٩٠ - هدى جارالله الغبشه
٩١ - نوفل الناشئ
٩٢ - ستار الجابري
٩٣ - طه الدفاعي
٩٤ - حسن علو
٩٥ - حسين الفايز
٩٦ - منار الشديدي
٩٧ - ارشد الصالحي
٩٨ - احمد حيدر
٩٩ - جمال شكور
١٠٠ - علا عوده
١٠١ - مضر الكروي
١٠٢ - عبد الخالق العزاوي
١٠٣ - ايناس ناجي كاظم
١٠٤ - منتهى جبر
١٠٥- نورس كامل الكريطي
١٠٦ - سلام الشمري
١٠٧ - عبود وحيد العبود
١٠٨ - نهله حمد الراوي
١٠٩ - نهله جبار الفهداوي
١١٠ - هوشيار قرداغ
١١١ - ميثاق الحامدي
١١٣ - صباح الساعدي
١١٣ - يونادم كنا
١١٤ - عائشه المساري
١١٥ - كاظم فنجان الحمامي. ١١٦ - حسن رزاق الجحيشي
١١٧ - د.انعام الخزاعي
١١٨ - فالح الخزعلي
١١٩ - عباس عليوي كاظم
١٢٠ - منال وهاب المسلماوي