ناس کورد-
پیر لوقمان کەریم کە خۆی بە پیرشالیار زەردەشتییەکان دەناسێنێت سوکایەتی بە سەڵاحەدینی ئەیوبی دەکات و دەڵێت، "وێنەیەکیم داناوە و هەموو ڕۆژێک سێ تفی لێ دەکەین."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پیر لوقمان کەریم لە ڕاستەوخۆیەکیدا لە فەیسبوک لەبارەى مێژووی نەورۆز قسە دەکات و دەڵێت، کورد تاوەکو هاتنی ئاینی ئیسلامی ئاگری کردووەتەوە، بەڵام لەدوای هاتنی ئیسلامی سەرکردە موسڵمانەکان ئاگرکردنەوەى نەورۆزیان قەدەغە کردووە.
پیر لوقمان لە قسەکانیدا زۆر بە توندی هێرش دەکاتە سەر سەرکردەی کورد و موسڵمانان سەڵاحەدین ئەیوبی و بە "خیانەتکار" ناوی دەبات و دەڵێت، "وێنەیەکی سەڵاحەدینی ئەیوبیمان داناوە و هەموو بەیانییەک سێ تفی تێ دەکەین، ئەمەش خوڕەوشی زەردەشتیانە."
پیر لوقمان سەڵاحەدینی ئەیوبی تۆمەتبار دەکات بە "قەتڵ و عامکردنی" شوێنکەوتووانی زەردەشتی لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان.
بەپێی ماڵپەڕی کوردپێدیا، پیر لوقمان لەساڵی 2015 بۆ یەکەم جار و پاش 1437 ساڵ دابڕانی کورد لە ئاینی زەردەشتی لە کوردستان، دەستی بەبانگەشەی ئاینەکەى کردووە و ناوەندی زەردەشتیانی دامەزراندووە و خۆیشی وەک ڕێبەری ئاینی زەردەشتی و وەک سەرۆکی ناوەندی زەردەشتیان لەژێر ناوی پیر لوقماندا لەناو زەمینەی کوردەواریدا ناسێندرا.