گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆسیەی گەندەڵی!

هەزاران کەس لەدژی بنیامین ناتانیاهۆ خۆپیشاندانیان ئەنجام دا

2021.03.21 - 09:55
App store icon Play store icon Play store icon
هەزاران کەس لەدژی بنیامین ناتانیاهۆ خۆپیشاندانیان ئەنجام دا

ناس کورد-

نزیکەى 39 هەفتەیە ئۆپۆزسیۆن لە ئیسرائیل لە دژی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندان ئەنجام دەدات و داوا دەکات بەهۆی دۆسیەی گەندەڵی و باش بەڕێوەنەبردنی قۆناغی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەستلەکاربکێشێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەرلە هەڵبژاردنەکانی 23ی ئازار، خۆپیشاندەران لەبەردەم پەرلەمانی ئیسرائیل گردبوونەوە و بەرەو بینای سەرۆکایەتی وەزیران لە قودسی خۆرئاوا رێپێوانیان سازکرد.

 

لە خۆپیشاندانەکەدا کە زیاتر لە 10 هەزار کەس بەشداریان کردبوو، تیایدا لە پاڵ ئاڵای ئیسرائیل ئاڵای ڕەشیش بەرزکرایەوە.

 

خۆپیشاندەران تیشێرت و دەمامکێکیان بەستبوو کە لە سەریان نووسرابوو ''سەرۆک وەزیرانی تاوانبار'' و ناو بە ناو دروشمیان دژبە بنیامین ناتانیاهۆ دەووتەوە.

 

ئەوەی بووە مایەی سەرنج بوونی قەرەباڵغی خۆپیشاندانەکە بوو لە پێش ئەو هەڵبژاردنەی ڕۆژی سێشەممە لە ئیسرائیل ساز دەکرێت.

 

پۆلیس رێوشوێنی توندوتۆڵی گرتەبەر و تەواوی ئەو رێگایانەی داخست کە دەچوونە ئەو مەیدانەی خۆپیشاندانەکەی تیادا بەڕێوەدەچوو.

 

لە ماوەی دوو ساڵدا، ئەوە بۆ جاری چوارەمە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ئیسرائیل ساز دەکرێت و تیایدا زیاتر لە شەش ملیۆن 300 هەزار دەنگدەر لە 23ی ئاداردا دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

 

بنیامین ناتانیاهۆ دەیەوێت هەڵبژاردنەکە بباتەوە و دەستی بەهێز بێت لە دۆسیەی گەندەڵیدا.