گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەرمی دەیان سەربازی تێدایە

دوای زیاتر لە 100 ساڵ.. ’’تونێلی مەرگ’’ لە فەڕەنسا دۆزرایەوە

2021.03.21 - 09:39
App store icon Play store icon Play store icon
دوای زیاتر لە 100 ساڵ.. ’’تونێلی مەرگ’’ لە فەڕەنسا دۆزرایەوە

ناس کورد-
لە باکوری فەڕەنسا دوو مێژوونووس کە باوک و کوڕن تونێلێکیان دۆزییەوە کە لەکاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا دەیان سەربازی ئەڵمانی تێدا گیریانخواردبووە ودواتر بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە گانیانلەدستدابوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی "سکای نیوز" کە "ناس کورد" بەدوادچوونی بۆکردووە، "لە مانگی ئایاری ساڵی 1917دا لە شەڕی (ئیسن) لە جەنگی جیهانی یەکەمدا موشەکێکی فەڕەنسی لە دەروازەی یەکێک لە تونێلە سەربازییەکانی سوپای ئەڵمانیای داوە لەو ناوچەیە و بەوهۆیە دەروازەی تونێلەکە دارماوە و لە ئاکامدا 270 سەربازی ئەڵمانی تێدا گیریانخواردووە".


ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەوانەی لەناو تونێلەکەدا گیریانخواردبووە 270 سەربازی پیادەی سوپای ئەڵمانیا بوون کە دواتر بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە خنکاون یان خۆیان کوشتووە یاخود داوایان لە هاوڕێیەکانیان کردووە کە کۆتایی بە ژیانیان بهێنن".


ئەوەشخراوەتەڕوو، "تونێلەکە ناوی (وینتەربێرگ)ـه و دەکەوێتە نزیک شارۆچکەی کرۆن لە باکوری فەڕەنسا، جەنگی یەکەمی جیهانی لەو ناوچەیەدا بە شەڕی کندڕوتونێل ناسراوبووە، لە ئاکامی ئەو ڕووداوەشدا لە کۆی 270 سەرباز کە لە ناو تونیلەکەدا بوون تەنها سێ سەربازیان توانیویەتی ڕزگاریان بێت".


بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، "دوای ئەوەی سوپای ئەڵمانیا لە ناوچەکەدا کشاوەتەوە و فەڕەنسا کۆنتڕۆڵی کردووە چیرۆکەکە لەبیرکراوە، چونکە سەربازەکان فەڕەنسی نەبوون".


ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەرکی دۆزینەوەی تونێلەکە ئاسان نەبووە بۆ هەردوو مێژوونووسەکە ئالین مالینۆسکی و پیەری کوڕی، چونکە هەوڵدان بۆ کردنەوەى تونێلەکە ئەگەری هەبووە دوچاری کێشەی یاساییان بکاتەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی فەڕەنساوە، هەروەها بەهۆی بوونی مەترسی تەقینەوەی پاشماوەی ئەو جەنگە".


ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو مێژوونووسە بۆ هەڵکۆڵینی شوێنەکە هەڵکۆڵەری میکانیکییان بەکارهێناوە، لە ئاکامدا توانیویانە ماسکی گاز و تفەنگ و پاشماوەی سەربازەکان لە ناو تونێلەکەدا بدۆزنەوە".


دوای دوزینەوەی تونێلەکە، مالینۆسکی بە ڕۆژنامەکانی وتووە، "هەموو سەربازێکی ناو تونێلەکە چیرۆکێکی دەبێت، ئەو پاشماوانەی کە دۆزیومانەتەوە گەورەترین یەدەگی ماددەی مرۆڤە لە جەنگی جیهانی یەکەمدا" .


ڕاشیگەیاند، "بۆئەوەی ئەو شوێنەی کە ئەوان دۆزیویانەتەوە پارێزراو بێت لە دەستی دزو تێکدەرەکان شاردوویانەتەوە و تەنها دەسەڵاتدارانیان لێی ئاگادارکردووەتەوە".


بەگوێرەی هەواڵەکە، "گەڕان بەدوای ئەو تونێلەدا لەلایەن ئەو کوڕ و باوکەوە نزیکەی 15 ساڵی خایاندووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەوە بووە کە حکومەتی فەرەنسا ڕەتیکردووەتەوە لە پرۆسەی گەڕان و پشکنینی ئەو بابەتە بەشدار بێت".


باسلەوەشکراوە، "ئەو دۆزینەوەیە لە ئێستادا حکومەتی فەڕەنسای بێزارکردووە، چونکە ناچاری دەکات یان تەواوی تونێلەکە بکاتەوە یان شوێنەکە وەک شوێنەواری بپارێزێت".