ناس کورد-
جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە جیھان بە قۆناغێکی دژواردا تێپەڕی "بەڵام ڕۆژە خۆشەکان نزیکبوونەتەوە" و پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بایدن ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی نەورۆزەوە کە وەکو مژدەبەخشی بەھار قبوڵکراوە بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە ھەموو کەسێک کرد لە ئێرانەوە بۆ ئاسیای ناوەڕاست لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ ئەوروپا.
جۆ بایدن ئاماژەی بەوە کرد، بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە جیھان بە قۆناغێکی دژواردا تێپەڕی و تەنانەت پیرۆزباییەکانیشیان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە ئەنجامدەدەن و وتی، "دەبێت ئەوەمان لە بیرنەچێت لە دوای ئازار و لەدەستچوونەکانمان ڕۆژانی باشتر لە پێشمانە. دەبێت پێکەوە بۆ ئایندەیەکی ھاوبەشی پڕ لە ئاشتی، خۆشگوزەرانی و لێبوردەیی کاربکەین".
لەلایەکی دیکەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئانتۆنی بڵینکن، لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە پیرۆزبایی نەورۆزی کرد.