گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

كاریگەریى ڤیتامین D لەسەر پەتاى کۆرۆنا یەکلایى کرایەوە

2021.03.20 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
كاریگەریى ڤیتامین D لەسەر پەتاى کۆرۆنا یەکلایى کرایەوە

ناس کورد- 

بەپێى لێکۆڵینەوەیەکى نوێ، ئەگەرچى ڤیتامین D هيچ پەیوەندییەکى نییە بە پاراستن لە توشبوون بە پەتاى کۆرۆناوە، بەڵام کاریگەرییەکى گەورەى هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى پەتاکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى لێکۆڵینەوەیەک کە زانایانى زانکۆى شیکاگۆى ئەمریکى ئەنجامیانداوە و (شەممە 20ى ئازارى 2021) بڵاوکراوەتەوە، ڤیتامین D ڕۆڵێکى گەورەى هەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەى پەتاى کۆرۆنا و کەمى ئەو ڤیتامینە لە جەستەدا ئەگەرى توشبوون زیاد دەکات.

 

ڕونیشکراوەتەوە، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى کە ئەو ڤیتامینە هیچ کاریگەییەکى نییە لەسەر ئەگەرى توشبوون بە پەتاکە، بەڵام کاریگەرى گەورەى لەسەر سیستمى بەرگرى جەستە هەیە و بەهۆیەوە بەهێز دەبێت و دەتوانێت باشتر شەڕى دژى پەتاکە بکات.

 

زانایان جەختیان لەوەشکردووەتەوە، هۆکارى ئەوەى کەسە بەتەمەنەکان و ئەوانەى بە ڕەگەز ئەفریقین 2.6 هێندە ئەگەرى توشبوونیان بە کۆرۆنا زیاترە ئەوەش بەهۆى ئەوەى ئەو ڤیتامینە لە جەستەیاندا کەمە. 

 

ئەوەش هاتووە، ئەو کەسانەى ڕێژەى ڤیتامین D لە جەستەیاندا لە  40ng/ml کەمترە، 7.2 هێندە ئەگەرى توشبوونیان زیاترە، ئەوەش لەکاتێکدایە زانایان بۆچونیان جیاوازە لەسەر ئەو ڕێژەیەى کە پێویستە لە جەستەى مرۆڤدا هەبێت ئەویش لەنێوان 30ng/ml بۆ 40ng/ml، ڕێژەى ڤیتامینەکەش لەسەر شوێنى ژیانى مرۆڤ و ئەو کاتەى لەدەرەوەى بەسەرى دەبات بەندە، هەروەها نەژادى مرۆڤ پەیوەندى بە ڕێژەکەوە هەیە.

 

ڤیتامین D لە سەرجەم ڤیتامینەکانى تر جیاوازە کە لە ڕێگەى خواردنەکانەوە جەستەى مرۆڤ بەدەستیان دەهێنێت و بەرکەوتنى ڕاستەوخۆى پێست بە خۆرەوە بەدەستدەهێنرێت.