گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

فاڵح فەیاز لە سلێمانییە و لەگەڵ بەرهەم ساڵح کۆبووەوە

2021.03.20 - 22:18
App store icon Play store icon Play store icon
فاڵح فەیاز لە سلێمانییە و لەگەڵ بەرهەم ساڵح کۆبووەوە

ناس کورد- 

سەرۆک کۆمارى عێراق و سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى لە شارى سلێمانى بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بارودۆخى ئەمنى کۆبوونەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرۆکایەتى کۆمار (شەممە 20ى ئازارى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق لە شوێنى دانیشتنى خۆى لە شارى سلێمانى پێشوازى لە فالح فەیاز، سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى کردووە.

 

ئەوەش هاتووە، لە کۆبونەوەیەکدا هەرد٢ولا باسیان لە گەشەسەندنە سیاسى و ئەمنیەکانى عێراق  و گرنگى چڕکردنەوەى هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنى ئاسایش و سەقامگیرى هاوڵاتیان کردووە.

 

بەپێى ڕاگەیەنراوەکە، هەروەها جەخت لە هەوڵە ئەمنیەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و ڕاوەدونانى شانەکانى داعش کراوە، کە هەوڵى تێکدانى سەقامگیرى دەدەن لە هەندێک ناوچە، ئەوەش سەرەڕاى بەهێزکردنى دەسەڵاتى دەوڵەت و سەروەریى و پشتگیرى کردنى دەزگا ئەمنیەکان بۆ پاراستنى ئاسایشى هاوڵاتیان و پاراستنى ئاشتى کۆمەڵایەتى و ئاسایشى گشتى.