گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێک بۆ شاندی باڵای هەرێم دەنێرێت

2021.03.20 - 22:02
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێک بۆ شاندی باڵای هەرێم دەنێرێت

 

ناس کورد-

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی ساڵی نوێی کوردی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیوای سەرکەوتن بۆ شاندی دانوستانکاریی هەرێم بە ئاراستەی ڕێککەوتنی کۆتایی دەخوازێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێواس فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "پیرۆزبایی ساڵی نوێی کوردی لە کوردستانیان ئەکەم، داواکارم جەژنی نەورۆز ببێتە ده‌رفه‌تێك بۆ ده‌ستپێشخه‌ریی  بونیادنانەوەی متمانە و بەدیهاتنی داخوازییه‌كانی كوردستانیان و کۆتایی ململانێ سیاسیەکان."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هیوای سەرکەوتن بۆ شاندی دانوستانکاریی هەرێم بە ئاراستەی ڕێکەوتنی کۆتایی ئەخوازم."

 

 ئەم هەفتەیەش نەتوانرا پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت و بەهۆی بوونی کێشە لەسەر پشکی کورد دواخرا بۆ شەممەی داهاتوو و شاندی هەرێمیش دەگەڕێنەوە هەرێم.