گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

داوا لە سەرۆک کۆمار دەکرێت مەرسومى هەڵوەشانەوەى پەرلەمان دەربکات

2021.03.20 - 20:59
App store icon Play store icon Play store icon
داوا لە سەرۆک کۆمار دەکرێت مەرسومى هەڵوەشانەوەى پەرلەمان دەربکات

ناس کورد-

سەرۆکى ژمارەیەک کوتلەى سیاسى پەرلەمانى عێراق لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا داوایانکرد، پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوە و سەرۆک کۆمار لەو بارەیەوە مەرسومێک دەربکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە 20ى ئازارى 2021، سەرۆکى ژمارەیەک کوتلەى سیاسى لەناو تەلارى پەرلەمانى عێراق بەیاننامەیەکیان خوێندنەوە و تێیدا هاتبوو، بە پشتبەستن بە حوکمەکانى مادەى 64 بڕگەى یەکى دەستورى عێراقى کە ڕێگەى داوە یەک لەسەر سێى ئەندامانى پەرلەمان داواکارى پێشکەش بکەن بۆ هەڵوەشانەوەى پەرلەمان، ئەمڕۆ داواکاریەک پێشکەش دەکەین کە زیاتر لە 172 پەرلەمانتار واژۆیان لەسەر کردووە کە خولى چوارەمى پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوە.

 

لە بەشێکى ترى بەیاننامەکەدا ئەوە هاتبوو، پێویستە هەڵبژاردن لە کاتى خۆیدا کە 2020/10/10 ئەنجام بدرێت، هەروەها پێویستە سەرۆک کۆمار مەرسومێک دەربکات بۆ دیاریکردنى هەڵوەشانەوەى پەرلەمان.

 

ئاشکراش کرابوو، لە دانیشتنى داهاتووشدا کە بۆ گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاساى بودجە ئەنجام دەدرێت دەنگ لەسەر هەڵوەشانەوەى پەرلەمان دەدرێت.

 

بەپێى هەمان بەیاننامە، سەرجەم کوتلەکان و لایەن و پێکهاتە جیاوازەکان کۆکن لەسەر هەڵوەشانەوەى پەرلەمان و ئەو داواکاریە لەلایەن کوتلەیەک یاخود لایەنێک یاخود پێکهاتەیەکەوە پێشکەش نەکراوە.