گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ڕاگەیەنراوێک لە وتەبێژی قوباد تاڵەبانییەوە لەبارەی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا

2021.03.20 - 20:24
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە وتەبێژی قوباد تاڵەبانییەوە لەبارەی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا

ناس کورد-

وتەبیژی قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم نوێترین زانیاری لەبارەی گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، دوێنێ ڕێککەوتنیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجامدا و چاوەڕێن هەفتەی داهاتوو ئەو دەقە لەگەڵ کۆی پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا سە‌‌میر ھە‌ورامی، وتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی هەرێم و سە‌رۆكی شاندی دانوستانكاری هەرێم، رایگە‌یاند، "شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم دوێنی رێككە‌وتنی لە‌گە‌ڵ لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان ئە‌نجام دا و دواتر ئە‌و رێككە‌وتنە‌ لە‌ لیژنە‌ی دارایی پە‌سە‌ند كرا و ئێستاش چاوە‌ڕێین ئەو دە‌قە‌ لەگەڵ کۆی یاساکە‌ لە‌لایە‌ن ئەنجومەنی نوێنە‌ران لە‌ دانیشتنی ھە‌فتە‌ی داھاتوو پە‌سە‌ند بكرێت. "

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ھە‌فتە‌ی داھاتوو پێش ئە‌نجامدانی كۆبوونە‌وە‌كە‌ شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم دە‌گە‌ڕێنە‌وە‌ بە‌غدا و درێژە‌ بە‌ ھە‌وڵە‌كانی دە‌دات بۆ تێپەڕاندی ئە‌و دە‌قە‌ی رێككە‌وتنی لە‌سە‌ر كراوە‌ لە‌لایە‌ن‌ ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق."