گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا چۆن دەبێت؟

گۆڕانکارییەکانی کەشواهەوای سبەینێی هەرێم بڵاوکرایەوە

2021.03.20 - 19:33
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکارییەکانی کەشواهەوای سبەینێی هەرێم بڵاوکرایەوە

ناس کورد-

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێم سبەینێ یەکشەممە یەکەم ڕۆژی وەرزی بەهار و سەری ساڵی نوێی کوردی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان سەقامگیر دەبێت و ئاسمان بەزۆری ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە پەیجی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، "لە ئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆ سبەینێ یەکشەممە یەکەم ڕۆژی وەرزی بەهار ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە و کەش سەقامگیر دەبێت، خێرایی با-ش ئاسایی يدەبێت 5 - 12 کم بە ئاراستەی جیاجیا."