ناس کورد-
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پیرۆزبایی لەگەلی كورد و سەرجەم عێراقییەكان دەكەن بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجیان تێپەڕاندنی بارگرانییە ئابوری و تەندروستییەكانە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا کازمی لە پەیامێکدا بە زمانی کوردی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، "پیرۆزبایی لەگەلی كورد و سەرجەم عێراقییەكان دەكەین بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لەم ڕۆژەدا جەخت لەیەكڕیزی وڵات و پاراستنی دەستكەوتە دیموكراسییەكانی دەكەینەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئامانجمان تێپەڕاندنی بارگرانییە ئابوری و تەندروستییەكان و بڵاوكردنەوەی گیانی برایەتییە لەنێوان سەرجەم پێكهاتە عێراقییەكان."