گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئەنجامی کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق

2021.03.20 - 17:32
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامی کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق

ناس کورد-  

کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و شاندی باڵای حکومەت کۆتایی هات و جێگری سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا هەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵام پاشگەزبوونەوەیەک لای بەشێک لە لایەنە عەرەبییەکان هاتووەتەئاراوە و شایەنی چارەسەرکردنە، دەشڵێت، پێدەچێت دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بۆ چەند ڕۆژێک دوابخرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشیر حەداد, جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا وتى، "پێمان باش بوو دانیشتنى پەرلەمان چەند ڕۆژێک دوابخرێت، لەوانەیە ئەمڕۆ بڕیارى ئەوە بدەین کە ئایا لایەنەکان بەشدارى دەکەن یاخود نا."

 

هێماى بۆ ئەوەشکرد، "ڕێککەوتنەکە هەڵنەوەشاوەتەوە بەپێى یاسا و عورفى ڕێککەوتن کراوە و مۆرى لیژنەى دارایى لێدراوە و بەسەر ئەنداماندا دابەش کراوە، بەڵام ئەمڕۆ گۆڕاوە و ئێمە وەک سەرۆکایەتى پەرلەمان ئەو گۆڕانکاریانە قبوڵ ناکەین و ئەوەى ڕێکەوتنى لەسەر کراوە دەڕوات."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "کێشەکە ئێمە نین و کێشەى گەورەتر هەیە و شاندى کورد واژۆى لەسەر گۆڕانکاریە کردووە و کشانەوە لێى لەلایەن کوردەوە نەبووە، ئەوەش قسەمان لەسەر کردووە و قابیلى چارەسەرە، بەڵام لەوانەیە ئەمڕۆ دانیشتن نەکرێت و چەند ڕۆژێکى تر دوابخرێت بۆ ئەوەى لەناو خۆیاندا ڕێکبکەون.

 

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، لایەنە شیعییەکان گۆڕانکارییەکیان لە بڕگەی 11ی تایبەت بە پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەدا کردووە و مەرجێکیان داناوە لە ئەگەری پابەندنەبوونی هەرێمی کوردستان بە ناردنی نەوت.    

  

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد کە لە چەند سەرچاوەیەکی پەرلەمانییەوە دەستی کەوتووە، لایەنە شیعییەکان لە بڕگەکەدا ئەوەیان جێگیری کردووە کە ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەند نەبوو بە ناردنی ئەو بڕە نەوتەی بۆی دیاریکراوە، ئەوە بەغدا شایستە داراییەکانی وەبەرهێنان و موچەی فەرمانبەران بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت.   

  

فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی ناڕازین بەم گۆڕانکارییە و هەڕەشەی بایکۆتکردنی دانیشتنی دەنگدان بە پڕۆژەیاساکە دەکەن.   

  

بەپێی ئەو ڕێککەوتنەى کە شەوی ڕابردوو لەلایەن شاندی هەرێم و ئەو لایەنانە کرا، هەرێمى کوردستان رۆژانە لانى کەم 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستى عێراق دەکات، لەکۆى 460 هەزار بەرمیل نەوتى بەرهەمهێنراو، ئەوەى دیکەى بۆ بەکارهێنانى ناوخۆ و کرێی بەرهەمهێنان و گواستنەوەيه، لەگەڵ رادەستكردنى نیوەى داهاتە فیدراڵییەکان، هەروەها دەبێت تا کۆتایی حوزەیران سەرجەم داتاکانى تایبەت بە فەرمانبەران رادەستى بەغدا بکات.