گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کۆبوونەوەیەکی دیکە لەبارەی پشکی هەرێم لە پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت

2021.03.20 - 17:23
App store icon Play store icon Play store icon
کۆبوونەوەیەکی دیکە لەبارەی پشکی هەرێم لە پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت

ناس کورد-

جارێکیتر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2021ی عێراق کێشەی تێکەوت و لەئێستادا سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و شاندی هەرێم و لایەنە کوردستانییەکان لەسەر ئەو پرسە لە کۆبوونەوەدان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئاژانسی فەرمیی عێراق، لەئێستادا، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ شاندی هەریمی کوردستان و لایەنە کوردستیانییەکان لە کۆبوونەوەدان دەربارەی پشکی هەرێمی کوردستان مادەی 11ی تایبەت بە پشکی هەرێم.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش چووەتە کۆبوونەوەی لایانە کوردستانییەکان و شاندی دانوستانکاری کورد بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی.

 

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، لایەنە شیعییەکان گۆڕانکارییەکیان لە بڕگەی 11ی تایبەت بە پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەدا کردووە و مەرجێکیان داناوە لە ئەگەری پابەندنەبوونی هەرێمی کوردستان بە ناردنی نەوت.  

 

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد کە لە چەند سەرچاوەیەکی پەرلەمانییەوە دەستی کەوتووە، لایەنە شیعییەکان لە بڕگەکەدا ئەوەیان جێگیری کردووە کە ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەند نەبوو بە ناردنی ئەو بڕە نەوتەی بۆی دیاریکراوە، ئەوە بەغدا شایستە داراییەکانی وەبەرهێنان و موچەی فەرمانبەران بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت. 

 

فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی ناڕازین بەم گۆڕانکارییە و هەڕەشەی بایکۆتکردنی دانیشتنی دەنگدان بە پڕۆژەیاساکە دەکەن. 

 

بەپێی ئەو ڕێککەوتنەى کە شەوی ڕابردوو لەلایەن شاندی هەرێم و ئەو لایەنانە کرا، هەرێمى کوردستان رۆژانە لانى کەم 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستى عێراق دەکات، لەکۆى 460 هەزار بەرمیل نەوتى بەرهەمهێنراو، ئەوەى دیکەى بۆ بەکارهێنانى ناوخۆ و کرێی بەرهەمهێنان و گواستنەوەيه، لەگەڵ رادەستكردنى نیوەى داهاتە فیدراڵییەکان، هەروەها دەبێت تا کۆتایی حوزەیران سەرجەم داتاکانى تایبەت بە فەرمانبەران رادەستى بەغدا بکات.