گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق: سبەینێ قەدەغەی هاتوچۆیە لەسەرجەم پارێزگاکاندا

2021.03.20 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی تەندروستیی عێراق: سبەینێ قەدەغەی هاتوچۆیە لەسەرجەم پارێزگاکاندا

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە قەدەغەی گشتیی هاتوچۆیە لەسەرجەم پارێزگاکاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، ڕایگەیاند، "سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە بڵاودەکرێنەوە، ڕوونیدەکەینەوە، سبەینێ یەکشەممە قەدەغەی گشتیی هاتوچۆیە لە سەرجەم پارێزگاکاندا."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی هەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا لە عێراق، حکومەتی عێراق ماوەی چەند هەفتەیەکە شێوازێکی قەدەغەی هاتوچؤ جێبەجێدەکات و لە هەفتەیەکدا سێ ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆی گشتییە.