گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پشکی هەرێم کێشەی تێکەوت و یەکێتی و پارتیش هەرەشەی بایکۆت دەکەن

2021.03.20 - 15:30
App store icon Play store icon Play store icon
پشکی هەرێم کێشەی تێکەوت و یەکێتی و پارتیش هەرەشەی بایکۆت دەکەن

ناس کورد-

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، لایەنە شیعییەکان گۆڕانکارییەکیان لە بڕگەی 11ی تایبەت بە پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەدا کردووە و مەرجێکیان داناوە لە ئەگەری پابەندنەبوونی هەرێمی کوردستان بە ناردنی نەوت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد کە لە چەند سەرچاوەیەکی پەرلەمانییەوە دەستی کەوتووە، لایەنە شیعییەکان لە بڕگەکەدا ئەوەیان جێگیری کردووە کە ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەند نەبوو بە ناردنی ئەو بڕە نەوتەی بۆی دیاریکراوە، ئەوە بەغدا شایستە داراییەکانی وەبەرهێنان و موچەی فەرمانبەران بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت.

 

لەئێستا فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی ناڕازین بەم گۆڕانکارییە و هەڕەشەی بایکۆتکردنی دانیشتنی دەنگدان بە پڕۆژەیاساکە دەکەن.

 

بەپێی ئەو ڕێککەوتنەى کە شەوی ڕابردوو لەلایەن شاندی هەرێم و ئەو لایەنانە کرا، هەرێمى کوردستان رۆژانە لانى کەم 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستى عێراق دەکات، لەکۆى 460 هەزار بەرمیل نەوتى بەرهەمهێنراو، ئەوەى دیکەى بۆ بەکارهێنانى ناوخۆ و کرێی بەرهەمهێنان و گواستنەوەيه، لەگەڵ رادەستكردنى نیوەى داهاتە فیدراڵییەکان، هەروەها دەبێت تا کۆتایی حوزەیران سەرجەم داتاکانى تایبەت بە فەرمانبەران رادەستى بەغدا بکات.

 

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕۆژنامەی سەباحی فەرمیی حکومەتی عێراق لەزاری سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 ئامادە بۆ دەنگدان و جەخت دەکاتەوە کە "لیژنەی دارایی وەشاندنی کۆتایی پڕۆژەکەى چاپ کردووە تاوەکو ئەنجامدانی دانیشتنەکە."

 

ڕۆژنامەکە لەزاری سەرچاوەیەکەوە دەشڵێت، "لەهەرکاتێکدا چاوەڕێی گۆڕانکاری دەکەین لە بودجەکەدا."

 

هاوکات سەرکەوت شەمسەدین، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی هیوا لە پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات ئەم ئێوارەیە کاتژمێر پێنج دانیشتنەکە ئەنجام بدرێت، ئەوەش دوای دووجار دواخستنی کە بڕیارە بوو کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بکرێت.

 

لەلایەکی ترەوە، ئەحمەد سافار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی بە ئاژانسی فەرمیی عێراقییەی وتووە، "گفتوگۆیەکی زۆر لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە کراوە و چەند بڕگەیەک ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە و جێگیرکراون، هەندێک گۆڕانکاری کراوە لە بەرژەوەندی گەنجاندا بە تایبەت بۆ دامەزراندن."

 

وتیشی، کورتهێنانی بودجە گەیشتووەتە 28 ترلیۆن دینار، ئەوەش لەڕێگەی نەوتەوە پڕ دەکرێتەوە، بۆیە هیچ قەرزێکی نوێ ناکرێت."

 

ئەحمەد سافار کە خۆی کوردە جەختی کردەوە لەوەى "لایەنە سیاسییەکان و شاندی هەرێم ڕێککەوتوون لەسەر جێگیرکردنی بڕگەی 11ی تایبەت بە پشکی هەرێم."