گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاژانسی فەرمی: بودجە ئامادەیە بۆ دەنگدان و چاککراوە

2021.03.20 - 14:43
App store icon Play store icon Play store icon
ئاژانسی فەرمی: بودجە ئامادەیە بۆ دەنگدان و چاککراوە

ناس کورد-

ڕۆژنامەی سەباحی فەرمیی حکومەتی عێراق لەزاری سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 ئامادە بۆ دەنگدان و جەخت دەکاتەوە کە "لیژنەی دارایی وەشاندنی کۆتایی پڕۆژەکەى چاپ کردووە تاوەکو ئەنجامدانی دانیشتنەکە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەکە لەزاری سەرچاوەیەکەوە دەشڵێت، "لەهەرکاتێکدا چاوەڕێی گۆڕانکاری دەکەین لە بودجەکەدا."

 

هاوکات سەرکەوت شەمسەدین، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی هیوا لە پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات ئەم ئێوارەیە کاتژمێر پێنج دانیشتنەکە ئەنجام بدرێت، ئەوەش دوای دووجار دواخستنی کە بڕیارە بوو کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بکرێت.

 

لەلایەکی ترەوە، ئەحمەد سافار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی بە ئاژانسی فەرمیی عێراقییەی وتووە، "گفتوگۆیەکی زۆر لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە کراوە و چەند بڕگەیەک ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە و جێگیرکراون، هەندێک گۆڕانکاری کراوە لە بەرژەوەندی گەنجاندا بە تایبەت بۆ دامەزراندن."

 

وتیشی، کورتهێنانی بودجە گەیشتووەتە 28 ترلیۆن دینار، ئەوەش لەڕێگەی نەوتەوە پڕ دەکرێتەوە، بۆیە هیچ قەرزێکی نوێ ناکرێت."

 

ئەحمەد سافار کە خۆی کوردە جەختی کردەوە لەوەى "لایەنە سیاسییەکان و شاندی هەرێم ڕێککەوتوون لەسەر جێگیرکردنی بڕگەی 11ی تایبەت بە پشکی هەرێم."

 

بەپێی ئەو ماددەیە، هەرێمى کوردستان رۆژانە لانى کەم 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستى عێراق دەکات، لەکۆى 460 هەزار بەرمیل نەوتى بەرهەمهێنراو، ئەوەى دیکەى بۆ بەکارهێنانى ناوخۆ و کرێی بەرهەمهێنان و گواستنەوەيه، لەگەڵ رادەستكردنى نیوەى داهاتە فیدراڵییەکان، هەروەها دەبێت تا کۆتایی حوزەیران سەرجەم داتاکانى تایبەت بە فەرمانبەران رادەستى بەغدا بکات.