گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەڕی دەریایی؟!

نهێنییەك لەنێوان ئێران و ئیسرائیل ئاشكرا بوو

2021.03.20 - 14:26
App store icon Play store icon Play store icon
نهێنییەك لەنێوان ئێران و ئیسرائیل ئاشكرا بوو

ناس کورد-

سەرچاوە ئیسرائیلییەكان ئاشكرایان كرد، شانبەشانی هێرشی فڕۆكەكانی تەل ئەبیب بۆسەر ئامانجە ئێرانییەكان لە سوریا چەندین هێرشی دەریایی دژی بەلەمە ئێرانییەكان هەیە كە هیچ لایەكیان تا ئێستا ئاشكرایان نەكردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو سەرچاوە ئیسرائیلیانە كە قسەیان بۆ "هائارێتس" كردووە و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (20 ئازاری 2021) باس لەوە دەكەن، ئەو زانیارییانەی لەبارەی 12 هێرشی ئیسرائیلییەوە دژی بەلەمە ئێرانییەكان لە "ۆڵ ستریت جۆرناڵ" ی ئەمەریكی بڵاوكراونەتەوە بەشێكی كەمن لە زنجیرەیەك هێرشی زیاتر.


سەرچاوە ئیسرائیلییەكان ئەوەشان دركاندووە كە ژمارەی هێرشە دەریارییەكان زۆر زیاترە لە ئاسمانییەكان بەڵام جیاوازیان ئەوەیە ئاشكرا ناكرێن و زیانی گیانیشیان نییە چونكە كۆماندۆزی ئیسرائیلی ئامانجی نوقمكردنی بەلەمە ئێرانییەكان و بارهەڵگرە نەوتییەكان نییە بەڵكە تێكدانی ڕەوتیانی مەبەستە لەگەڵ زیانگەیاندن پێیان، بەم هۆیەشەوە زیانێكی مادی كە بایی ملیارەها دۆلارە لە گەلەكەشتی ئێرانی كەوتووە كە گریمان دەكرا بچێت بۆ كۆمەكی حیزبوڵڵای لوبنان.


ئاشكرابوونی ئەم زانیاریانەش بەدوای ئەوەدا هات كە ئێران بەلەمێكی ئیسرائیلی تەقاندەوە لە كەنداوی عومان بۆ ئەوەی پیشانی بدات كە توانای وەڵامدانەوەی هەیە.