ناس کورد-
دوێنێ هەینی لە گەشتێکیدا بۆ ئەتلانتا و لەکاتی سەرکەوتنی بۆناو فڕۆکە تایبەتەکەی، جۆ بایدنی سەرۆکى ئەمریکا دووجار کەوتە سەر ئەژنۆ، کۆشکی سپی دڵنیایی دەدات لە ناوبراو هیچ کێشەیەکی تەندروستی نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جێن ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی لە لێدوانێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (20ی ئازاری 2021) ڕایگەیاندووە، خێرایی با لە بنکەی ئاسمانی ئەندروس لە نزیک واشنتۆن لەوانەیە بوبێتە هۆکاری کەوتنی بایدن.
وتەبێژەکەی کۆشکی سپی بۆ ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز) دەڵێت، "لەکاتی گەشتەکەدا بایەکی بەهێز هەبووە و ئەگەرنا تەندروستی سەدا سەد باشە".
لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە ناوەڕاستی قادرمەی بەردەم دەرگای فڕۆکەی سەرۆکایەتیدا دووجار دەکەوێتەسەر ئەژنۆ، بەڵام توانی لە دوا ساتدا هاوسەنگی خۆی بەدەست بهێنیتەوە.
له کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو نوسینگه‌ی جۆ بایدن رایگه‌یاند، بایدنی ته‌مه‌ن 78 ساڵ له‌كاتی یاریكردنی له‌گه‌ڵ سه‌گه‌یه‌یدا قاچی ترازاوه و پاژنه‌ی پێی ئازاری بووه، به‌ڵام دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه پزیشكه‌كان هه‌ستیان به شكاوییه‌كی ڕوون له قاچیدا كردووه.
كیڤن ئۆكۆنور، پزیشكی تایبه‌تی جۆ بایدن ئەوکات رایگه‌یاند، بایدن پێویستی به پێڵاوی تایبه‌ته و ده‌بێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌كاری بهێنێت تا بتوانێت بڕوات و چاك ببێته‌وه.