گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەی نوێی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجە ئاشکرا کرا

2021.03.20 - 11:52
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی نوێی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجە ئاشکرا کرا

ناس کورد-

پەرلەمانتار عائیشە مەساری ڕایگەیاند، کاتژمێری 1ی دوای نیوەرۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەى ساڵی 2021.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیار بوو ئەمڕۆ کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی دانیشتنەکە ئەنجام بدرێت، بەڵام بەبێ ڕاگەیاندنی هیچ هۆکارێک، دانیشتنەکە دواخرا.

 

عائیشە مەساری لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، دەنگ بە جێگیرکردنی مافی وانەبێژان و کارمەندانی گرێبەستی وەزارەتی کارەبا و دامەزراندنی خاوەن بڕوانامە باڵاکان و گەڕاندنەوەى نرخی دۆلار دەدەین."

 

هاوکات موسەنا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (20ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، ڕەنگە دواخستنەکە بەهۆی بوونی کێشەوە بێت لەو ڕێککەوتننانەی کراوە و هەموو دواخستنێکی دانیشتنی پەرلەمانیش بە واتای بوونی کێشەیە لە ڕێککەوتنەکان.  

  

لەبارەی مەترسی گۆڕانکاریکردن لە ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا وەک ئەوەی لە لیژنەی دارایی پەسەندکراوە، ئاشکرایکرد، پێم وانییە گۆڕانکارییەک لەو ڕێککەوتنە بکرێت بەڵام ئەو ڕێککەوتنەش کە کراوە لە سودی هەرێمی کوردستان نییە.  

  

باسی لەوەشکرد، دواخستنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عیراق لەبەر کورد نییە و دیارە کێشە لە نێوان فراکسیۆنە شیعییەکان و سوننەکاندایە هەیە وەکو پیشتر باسمان کردووە کە لەبەر کورد نییە دواخستنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق.  

  

هەر ئەمڕۆ شیروان میرزا، ئەندامی کوردی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (20ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، ئەو بڕگەیەی دیاریکراوە بۆ هەرێمی کوردستان لە بەرژوەندی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی بەغدایە و سەرجەم فراکسیۆنەکانیش یەکدەنگن لەسەر ئەو ڕێککەوتنەی کراوە.    

  

سەبارەت بەوەی دەوترێت بەو ڕێککەوتنەی کراوە بودجەیەکی کەم بۆ هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە، ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وتی، "ئەو ڕێککەوتنە بەجۆرێکە ئەگەر بەراوردی بکەی وەکو ڕادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە و زیانی بۆ هەرێمی کوردستان نییە". 

 

بەپێی ئەو ماددەیە، هەرێمى کوردستان رۆژانە لانى کەم 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستى عێراق دەکات، لەکۆى 460 هەزار بەرمیل نەوتى بەرهەمهێنراو، ئەوەى دیکەى بۆ بەکارهێنانى ناوخۆ و کرێی بەرهەمهێنان و گواستنەوەيه، لەگەڵ رادەستكردنى نیوەى داهاتە فیدراڵییەکان، هەروەها دەبێت تا کۆتایی حوزەیران سەرجەم داتاکانى تایبەت بە فەرمانبەران رادەستى بەغدا بکات.