گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ڕێژەی مردن کەم دەکاتەوە’’

توێژینەوەیەکی نوێ: حەپی ئەسپرین توشبووانی کۆرۆنا لە ژووری چاودێر چڕ دووردەخاتەوە

2021.03.20 - 09:11
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەکی نوێ: حەپی ئەسپرین توشبووانی کۆرۆنا لە ژووری چاودێر چڕ دووردەخاتەوە

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی ئەمریکی ئاشکرای کرد، بەکارهێنانی بڕێکی کەم لە حەپی ئەسپرین هاوکاری سییەکان دەکات و پێویستی توشبووی کۆرۆنا بە ژووری چاودێری ورد و بەرکاهێنانی دەزگای هەناسەدانی دەستکرد کەم دەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی توێژینەوەیەک کە تیمێک لە زانکۆی جۆرج واشنتن لە ئەمریکا ئەنجامیان داوە و لە ڕۆژنامەى "Anesthesia & Analgesia"ی پزیشکی بڵاویان کردووەتەوە، حەپی ئەسپرین ڕێگری لە توشبووانی کۆرۆنا دەکات کە پێویستیان بە ژووری چاودێری چڕ هەبێت و مەترسی مردن بە پەتاکە کەم دەکاتەوە، پێدەچێت لەبەرئەوە بێت کە ڕێگری لە جەڵتە دەکات.

 

حەپی ئەسپرین زۆر پەسەندکراوترە، چونکە بە شێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕدا هەیە و زۆر هەرزانترە لە چاو دەرمانەکانی تری کۆرۆنا وەکو دەرزی Remdesivir کە تێچووەکەى هەزاران دۆلارە.

 

بەپێی توێژینەوەکە، ئەسپرین ڕێگری لە جەڵتەی خوێن دەکات، لەبەر ئەو هۆکارەشە کە ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکرێت کە توشی جەڵتەی دڵ بوون هەموو ڕۆژێک ئەو حەپە بخۆن.

 

جوناسان چاو، مامۆستای یاریدەدەر لە بێهۆشکردن و پزیشکی چاودێریی لە کۆلێژی جۆرج واشنتن بۆ پزیشکی و زانستە تەندروستییەکان بە کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی وتووە، "هۆکاری ئەوەى ئێمە لێکۆڵینەوەمان لەسەر پەیوەندی حەپی ئەسپرین و پەتای کۆرۆنا کرد ئەوەیە کە هەموومان هەستمان بەوەکرد کە نەخۆشەکان بە دەستی لایەنە لاوەکییەکانی جەڵتەوە دەیانناڵاند."

 

دەشڵێت،" بۆیە پێمان وابوو کە بەکارهێنانی ئەو حەپە زۆر بەسود دەبێت بۆ توشبووانی کۆرۆنا."

 

تیمی توێژینەوەکە تۆماری 412 نەخۆشیان لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکا بەکارهێناوە کە لە مانگەکانی ئازار و حوزەیران و تەموزی ساڵی ڕابردوو داغڵی نەخۆشخانەکان بوون.


تێبینییان کردووە کە ئەوانەی حەپی ئەسپرینیان بەکارهێناوە 44% ڕێژەی هەناسەدانی میکانیکییان باشترە، 43% کەمتر پێویستییان بە ژووری چاودێری چڕ هەیە، هەروەها بە ڕێژەی 47% ئاستی مردنیان لە نەخۆشخانەکان کەمکردووەتەوە.