گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشیر حەداد: دواخستنى دەنگدان لەسەر بودجە مەترسی بۆ سەر پشکى هەرێم دروستناکات

2021.03.20 - 00:04
App store icon Play store icon Play store icon
بەشیر حەداد: دواخستنى دەنگدان لەسەر بودجە مەترسی بۆ سەر پشکى هەرێم دروستناکات

ناس کورد-

بەشیر حەداد رایگەیاند، دواخستنى دەنگدان لەسەر بودجە مەترسی بۆ سەر پشکى هەرێم دروستناکات، چونکە ڕێککەوتنى تایبەت بە هەرێم لە لیژنەى دارایی دەنگى لەسەر دراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشیر حەداد جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان دواى دواخستنى دەنگدان لەسەر بوددجە وتى "تێپەڕاندنى یاساکە یەک قۆناغى ماوە، ئەویش لەناو پەرلەمانە، شەڕەکە دەبێتە شەڕێکى یاسایی کە پەرلەمانتاران بیکەن".

 

وتیشى "کێشەکە لەسەر بەشى کورد نییە، لەسەر هەندێ کێشەى سوننە و شیعەیە، هیوامان هەیە سبەینێ دەنگ لەسەر پڕۆژەکە بدرێت".

 

لاى خۆیەوە، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران کەمێک بەر لەئێستا (19 ئازاری 2021) ڕایگەیاند بەهۆی گفتوگۆی نێوان پەرلەمانتاران و لیژنەی دارایی و بەمەبەستی تەواوکردنی وردەکاریی و چاپکردنی دوا نوسخە، سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریدا سبەی شەممە لە کاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی کۆبوونەوەیەک گرێ بدات.

 

فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە لەحاڵەتی کۆتاییهاتنی ڕەشنوسەکە و چاپکردنی وێنەیەک لە پڕۆژەکە بڵاو دەکرێتەوە.