گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕگەى تایبەت بە موچەى بەشێک لە فەرمانبەران لەلایەن ’’شاندى هەرێمەوە لابراوە’’

2021.03.19 - 23:12
App store icon Play store icon Play store icon
بڕگەى تایبەت بە موچەى بەشێک لە فەرمانبەران لەلایەن ’’شاندى هەرێمەوە لابراوە’’

ناس کورد-

ئەندامێکى هاوپەیمانى هیوا لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، بڕگەى تایبەت بە گواستنەوەی موچەی فەرمانگە ئیتیحادیەکانی هەرێم بۆ سەر بەغدا لەلایەن شاندى هەرێمەوە لابراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاوە محەمەد لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى "گواستنەوەی موچەی فەرمانگە ئیتیحادیەکانی هەرێم بۆ سەر بەغدا، بە پێشنیاری (هاوپەیمانی هیوا) و پێداگریی نوێنەرانمان لەلیژنەی دارایی وەک بڕگەیەک بۆ پرۆژە یاسای بودجە زیادکرا، کەچی وەفدی حکومەتی هەرێم ئەمەیان قبوڵ نەبووە و سەرەنحام لابراوە، چونکە نایانەوێت کێشەی موچەکانیان چارەسەربکرێت، بۆئەوەش ژمارەی فەرمانبەرەکانیان کردۆتە بیانوو کە لەسەری رێکنەوتوون".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، هاوپەیمانی هیوا وەکچۆن بەرگریی سەرسەختانە لەمووچەی مووچەخۆران و تەواوی شایستە داراییەکانی جوتیاران و پێشمەرگە دەکات، بەهەمانشێوەش دەستبەرداری ئەوە نابن و لەهەوڵەکانیاندا بۆ جێگیرکردنەوەی ئەو بڕگەیە بەردەوام دەبن.