گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێک: رەزامەندى دراوە بۆ دابەزاندنى نرخى دۆلار

2021.03.19 - 20:00
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: رەزامەندى دراوە بۆ دابەزاندنى نرخى دۆلار

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، بەشێوەیەکى سەرەتایی رەزامەندى دراوە لەسەر دابەزاندنى نرخى دۆلار بەرانبەر دینارى عێراقى لە پڕۆژەى بودجەدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەرشەد ساڵحى لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، گفتوگۆکان لەسەر بودجە بەردەوامن و هێشتا کێشەى نێوان هەرێم و کوتلەکان چارەسەر نەکراوە.

 

وتیشى داوایان کردووە نرخى دۆلار بەرانبەر دینار دابەزێنرێت لە پڕۆژەکەدا و بەشێوەیەکى سەرەتایی رەزامەندى دراوە.

 

بەوتەى ساڵحى، گفتوگۆ بەردەوامە لەبارەى دامەزراندنى گرێبەست و وانەبێژان و دامەزراندنەکانى وەزارەتى ئەمنییەکان و حەشدى شەعبى، حکومەت پابەند دەکرێت دواى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت.