گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قوباد تاڵەبانى: هیوادارين ئەمشەو لەسەر بودجە بگەینە کۆتاییەکى باش

2021.03.19 - 18:41
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانى: هیوادارين ئەمشەو لەسەر بودجە بگەینە کۆتاییەکى باش

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانى رایگەیاند هیوادارن ئەمشەو بگەنە کۆتاییەکى باش بۆ رێککەوتنیان لەگەڵ بەغدا، پێش ئەوەى پڕۆژەى بودجە بخرێتە دەنگدانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

قوباد تاڵەبانى سەرۆکى شاندى دانوستانکارى هەرێم لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان لەکاتى گەیشتنى شاندى هەرێم بە پەرلەمانى عێراق وتى "دەمانەوێت بگەینە رێککەوتنێک کە قابیلى جێبەجێکردن بێت".

 

پێشتر فراکسیۆنەکانى پارتى و یەکێتى رێککەوتنى هەرێم و لایەنە شیعییەکانیان لەسەر پشکى هەرێم لە بودجە راگەیاند، پێش ئەوەى پڕۆژەى بودجە بخرێـتە دەنگانەوە.  

 

بەپێی میدیاى فەرمى یەکێتى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئاڵا تاڵەبانى سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى رایگەیاندووە، لێکتێگەیشتنى باشی هەیە بۆ رێککەوتنى هەرێم و بەغدا و لەسەر پرسە بنەڕەتییەکان ڕێککەوتوون و رێککەوتنەکە ئاڕاستەى لیژنەى دارایی دەکرێت.  

  

هاوکات بەپێی میدیاى پارتى، شیروان دوبەردانى پەرلەمانتارى پارتى رایگەیاندووە، شاندى هەرێم و لایەنە شیعییەکان لەسەر پشکى هەرێم گەیشتونەتە ڕێککەوتن.  

  

تا ئێستا شاندى هەرێم و لایەنە شیعییەکان بەفەرمى هیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوە.  

  

بەهار مەحمود پەرلەمانتارى هاوپەیمانى هیوا لە پەرلەمانى عێراق بە "ناس کورد" ى راگەیاند، شیعەکان لەکۆبوونەوەدان و چاوەڕوانى ئەنجامى کۆبوونەوەکەن بۆ ئەوەى پێشنیازەکەیان لەبارەى هەرێم ئاشکرابکەن.  

  

وتیشى "پێشنیازەکەیان لەبارەى رادەستکردنى 460 هەزار بەرمیل نەوت زۆر جیاوازى نییە لەگەڵ دەقە حکومییەکە، فراکسیۆنە کوردییەکان لەگەڵ دەقە حکومییەکەدان".