ناس كورد-
ئەو کەسەی بە تۆمەتی کوشتنی مێردمنداڵێکی 17 ساڵانی شاری کەلار دەستگیرکرا لە زینداندا و لەڕێگەی تەزووی کارەباوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و ڕاگەیاند، "بەندكراوێك لە زیندانی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان بەناوی (ج. م.) كۆتای بەژیانی خۆی هێناوە".
جەختی کردەوە کە "لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەو دۆسیە پێكهێنراوە".
بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، ئەو کەسە پێشمەرگەی دێرینە و لەگەڵ کەسێکی تردا دەستگیرکراوە بە تۆمەتی کوشتنی مێردمنداڵەکەى کەلار، دوو ڕۆژ لەمەوپێش سەرچاوەیەک لە پۆلیسی گەرمیان بە ناس کوردی وت کە "هێشتا هیچ بەڵگەیەک ساغ نەبووەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە."
شەممەى ڕابردوو (14ی ئازاری 2021)، دوای شەش ڕۆژ دیارنەمانى، تەرمى مێردرمنداڵێکى 17 ساڵان لەڕێگاى نێوان ڕزگار و گوندى گردە گۆزینەى سەر بە کەلار دۆزرایەوە.