ناس کورد-
کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەى بڕگە تەواونەکراوەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق بۆ نیو کاتژمێر دواخرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەحمەدی حاجی ڕەشید لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، "هەر یەکە لە سوننەکان و کورد و شیعە داوای ماف و داواکاری خۆیان دەکەن لە بودجەکەدا، دانیشتنەکە کێشەی تێکەوت و داواکراوە نیو کاتژمێر دوابخرێت تاوەکو وردەکاری کۆبوونەوە و سازانی لایەنەکان بزانرێت."
کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکى پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
به‌شیر حه‌داد لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌یەته پێش بڕیاره ئه‌مڕۆ ده‌نگ له سه‌ر پڕۆژه یاساى بودجه بدرێت.
ڕاشیگه‌یاند، "ئێمه وه‌ك لایه‌نه كوردستانییه‌كان جه‌خت له ده‌قى حكومه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و هیچ ده‌قیك و بژارده‌یه‌كى پێچه‌وانه‌ى ده‌ستور قبول ناكه‌ین و ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌یه‌ته پێش بڕیاره ئه‌مڕۆ ده‌نگ له سه‌ر پرۆژه یاساى بودجه بدرێت."
هاوکات فراکسیۆنی "النهج الوطني" بایکۆتی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقی بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 کرد.
فراکسیۆنەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەبارەى هۆکاری بایکۆتەکە دەڵێت، "پڕۆژەیاساکە چەند بڕگەیەکی کارەساتباری ئابوری و کۆمەڵایەتی تێدایە."