ناس کورد-
فراكسيۆنى پارتى لە پەرلەمانى كوردستان لەبارەى تەقەكردن لە بارەگاى حزبەكەيان لە هەڵەبجە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوكردەوە و تێيدا هێزە ئەمنيەكان بە بێباك وەسف دەكات و دەڵێت، "زیاتر لە حەفتا جار تەقە لە بارەگاکانمان کراوە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شەوى ڕابردوو جارێکی تر تەقە لە بارەگاى لقى 12ى پارتى ديموكراتى كوردستان لە هەڵەبجە كرا و تەنها زيانى ماددى لێكەوتەوە، كارگێڕى لقەكەش دەڵێت، "تەقەكردن لە بارەگاكانمان لەم سنورە بووەتە دياردە."
لەوباریەوە فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان (19ى ئازارى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەداوە، "جارێکی دیکە دەستێکی ترسنۆک لقی دوانزەی پارتی لە شاری هەڵەبجە دایە بەر دەستڕێژی گولـلە."
ڕوونيشكراوەتەوە، "تهقهكردن لهبارهگای لقی پارتیمان له هەڵەبجەی شههید بەهۆی ئەو ئهو بێ باكییهیه كه دهزگا ئهمنییهكان له سنورهكهدا هەموو جار بەرانبەر تەقەکەران دەینوێنن و تا ئێستا هیچ ههنگاوێكی كرداریان نههاوێشتووه بۆ به سزاگهیاندنی تهقهكهرهكان و ئهوانهی لەپشتیانن."
زیاتر بخوێنەوە: بارەگای پارتی لە هەڵەیجە زانیاری لەسەر تەقەکردنەکەى شەوی ڕابردوو ئاشکرا دەکات
فراسيۆنى پارتى جەختي لەوەشكردووەتەوە، "تا ئێستا لەهەڵەبجە و سلێمانی و گەرمیان و ڕاپهڕین و چەند ناوچەیەکی دیکەش زیاتر لە حەفتا جار تەقە لە بارەگاکانی پارتی کراوەو کەس دەستگیر نەکراوە، ئەمەش جدییەتی هێزە ئەمنییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە دەخاتە ژێر پرسیار بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران."
ئەوەش هاتووە، بەردەوامیدان بەم کارە دوور لە پرەنسیپ و بێ بەهایە ئاکامێکی باشی نابێت، بۆیە داوا لە سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان دەکەین بە ئەرکی خۆیان هەستن و ئەوان بەرپرسن لە ڕێگریکردن لەم کارە دزێوە، وەکو فراکسێۆنی پارتی بەدواداچوونی پەرلەمانی دەکەین و دەبێت ئاستێک بۆ ئەم دەستدرێژییانە دابنرێ و لایەنی کەمتەرخەم ڕووبەرووی لێپێچینەوەی یاسایی بکرێت.