ناس کورد-
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ لیژنەکە لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە بۆئەوەى ڕێککەوتن بکرێت لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق، ئەوەش پێش دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر بودجەکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شەوی ڕابردوو لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 ئامادەیە بۆ دەنگدان و لە دانیشتنی ئەمڕۆ هەینیدا دەخرێتە دەنگدانەوە.
لیژنەکە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، "لە پێش دانیشتنەکەى ئەمڕۆی پەرلەمان، کۆبوونەوە دەکرێت بۆ ڕێککەوتن لەسەر ئەو بڕگەیەی کە پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە."
دەشڵێت، "ئەو بابەتە پێویستی بە سازانی سیاسی هەیە."
هاوکات ئەندامێکی کوردی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئه‌گه‌ر پڕۆژەیاسای بودجه بێته ناو په‌رله‌مان هه‌م ڕێککەوتنی هەرێ" و بەغدا ده‌كرێت و هه‌م شاندی هه‌رێمیش له ڕێككه‌وتنه‌كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، "بۆیە پێشبینی ئه‌وه ناكه‌م ئەمجارە شاندەکەى هەرێم به‌ده‌ستی به‌تاڵ لە بەغدادەوە بگه‌ڕێنه‌وه."
شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (19ی ئازاری 2021) دەڵێت، "شاندی هەرێم لە بەغدایە، ئێمه وه‌كو لیژنه‌ی دارایی دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆمان بكه‌ین له‌سه‌ر ته‌واوكردنی پڕۆژه‌یاساكه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی مادده‌ی 11 كه په‌یوه‌ندی بهپشكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، دوو پێشنیاز هه‌یه ئه‌وه‌ی كه له پێشنیازی حكومه‌ته‌وه هاتووه، ئێمه وه‌كو كورد تائێستا پێداگری له‌سه‌رئه‌وه ده‌كه‌ین، پێشنیازێكی تر هه‌یه هی كوتله شیعیهكانه ئه‌ویش هه‌ركاتێک ئه‌وان به‌ڕه‌سمی بیخه‌نه‌ڕوو قسه‌ی خۆمان ده‌بێت به‌ڵام بۆچوونەكانمان زۆر لێک دوور نیین واته مه‌جالی زۆری تێدایه كهبگهینه ڕێككه‌وتنێكی باش و سیغه‌یه‌كی هاوبه‌ش."