گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موعجیزەیەکی وەرزشی

هاڵکی بەرازیلی هەموو یارییەک پێنج کیلۆ کێشی لەدەستدەدات

2021.03.19 - 10:46
App store icon Play store icon Play store icon
هاڵکی بەرازیلی هەموو یارییەک پێنج کیلۆ کێشی لەدەستدەدات

ناس کورد-

هاڵك يەكێك بوو لەو ياريزانە بەڕازيليانەى بە شێواز و توانا جەستييە زۆرەكەى بەناوبانگ بوو، دواى ئەوەى بۆ چەندين ساڵ لە چاوى كامێراكان دوركەوتەوە، دوبارە بووەتەوە مانشێكى سەرەكى ميدياكان، ئەويش دواى ئەوەى ڕاهێنەرەكەى باس لەوەدەكات كە ئەو ياريزانە هەر ياريەك پێنج كيلۆ لە كێشى دادەبەزێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هاڵكى تەمەن 34 ساڵ دواى زياتر لە چوار ساڵ ياريكردن لە خولى چينى، پێش دوو مانگ دوو يارى لە خولى بەڕازيلى بۆ يانەى ئەتلەتيكۆ مينيرۆ ئەنجامداوە، لەو ماوەيەشدا گۆڕانكارييە خێراكانى هاڵك سەرنجى تيمى هونەرى يانەكەيان ڕاكێشا.

 

ڕۆبێرتۆ كيارى، ڕاهێنەرى تواناى جەستەيى يانەكە بە ماڵپەڕى RMCى فەڕەنسى وتووە، بەهۆى عارەقکردنەوەوە هاڵك هەر ياريەك پێنج كيلۆ لە كێشەى جەستەى كەم دەكات، ئەوەش كارێكى خراپ نييە، چونكە ڕێگە بە ياريزان دەدات كە بەشێوەيەكى باشتر گەرماى لەشى دەربكات.

 

ئەو ڕاهێنەرە جەختي لەوەشكردووەتەوە، پێويستە دواى هەر ياريەك ياخود ڕاهێنانێك بڕێكى پێويست ئاو ياخود خواردنەوە وزەبەخشە تايبەتەكان بە وەرزشەوانان بدرێت بە هاڵك، ئەوەش بۆ قەرەبووكردنەوەى ئەوەى لە دەستى داوە و بۆ تەڕكردنەوەى جەستەى، لەكاتى وەرگرتنى شلەمەنييەكى باشدا بەخێرايى ئەو كێشەى لەدەستى داوە وەريدەگرێتەوە.

 

تائێستا هاڵك 48 يارى لەگەڵ هەڵبژاردەى بەڕازيل ئەنجاداوە و 11 گۆڵ تۆمار كردووە، هەروەها لە نێوان ساڵانى 2016 بۆ 2020 لەگەڵ يانەى شنگهاى چينى 145 يارى ئەنجامداوە و 76 گۆڵى تۆمار كردووە.