گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مژدەیەکی زانستی

زانايان ڕێگەيەكى نوێ بۆ لەناوبردنى كۆرۆنا ’’لە چەند چرکەیەکدا’’ دەدۆزنەوە

2021.03.19 - 09:28
App store icon Play store icon Play store icon
زانايان ڕێگەيەكى نوێ بۆ لەناوبردنى كۆرۆنا ’’لە چەند چرکەیەکدا’’ دەدۆزنەوە

ناس کورد-

زانايانی ئەمریکا ڕێگەيەكى نوێيان بۆ لەناوبردنى ڤايرۆسى كۆرۆنا دۆزيەوە کە ئەويش بەكارهێنانى شەپۆلى سەروو دەنگييە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زانايانى زانكۆى ماساشۆستسى ئەمريكا بڵاويانكردەوە، شەپۆلەكان سەروو دەنگ كاريگەرييەكى چالاكيان سەلماندووە لە لەناوبردنى ڤايرۆسى كۆرۆنا، ئەوەش لە ڕێگەى كاريگەرى دروستكردن لە بەشى سەرەوەى ڤايرۆسەكە و دابەشكردن و لەناوبردنى.

 

تيمى لێكۆڵينەوەكە جەختيان لەوەكردووەتەوە، شەپۆلەكە تواناى ئەوەى هەيە بەرگى دەرەوەى ڤايرۆسەكە لەناوببات و تايبەتمەندييەكەى تێكبدات، ئەوەش هۆكارە بۆ لەناوبردنى چالاكييەكانى ڤايرۆسەكە.

 

بەپێى هەمان لێكۆڵينەوە، كار لەسەر هەريەكە لە ڤايرۆسەكانى ئەنفلۆنزا، ئايدز و كۆرۆنا كراوە و دەركەوتووە شەپۆلەكە دەتوانێت بە لەرەلەرى 25 و 100 مێگاهێرتز ڤايرۆسى كۆرۆنا دابەش بكات و لەماوەى كەمتر لە يەك ميللى چركە لەناوى ببات.

 

ڕوونيشكراوەتەوە، شەپۆلى 100 مێگاهێرتز دەتوانێت ڕووخان لە بەرگى دەرەوەى ڤايرۆسەكە دروست بكات، چونكە پێچەوانەى لەرەلەرى سروشتى بەرگەكەيە.

 

لاى خۆيەوە تۆماس ويرزبيكى، پرۆفيسۆرى ميكانيكى لە پەيمانگاكە ئاماژەى بەوەداوە، ئەو لەرەلەر و چڕيەى بەكارهێنراوە پارێزراوە و لە پزيشكيدا بەكاردەێنرێت.

 

زانايان دەڵێن، ئەو ئەنجامە تائێستا تەواو نەكراوە و پێويستى بە شيكردنەوە و لێكۆڵينەوەى ورد هەيە، بەڵام دەرگايەك بەڕووى چارەسەرى نوێ بۆ كۆرۆنا دەكاتەوە بە ڕێگەى جياواز كە لەوانەيە يەكێك لەو ڕێگانەش بەكارهێنانى شەپۆلى سەروو دەنگی بێت.