گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئەگەری دووبارە توشبوونەوە بە كۆرۆنا یەكلایی كرایەوە

2021.03.19 - 09:06
App store icon Play store icon Play store icon
ئەگەری دووبارە توشبوونەوە بە كۆرۆنا یەكلایی كرایەوە

ناس کورد-

توێژینەوەیەكی دانیماركی كە پەیمانگای نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەكانی ئەو وڵاتە ئەنجامیداوە ئاشكرای كرد كە ئەگەری دووبارە توشبوونەوە بە کۆرۆنا 1% تێپەڕ ناكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توێژینەوەكە كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (19 ئازاری 2021) وردەكارییەكەی ڕادەستی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی كراوە و لە دوا ژمارەی گۆڤاری بەناوبانگی The Lancet بڵاوكراوەتەوە، جەختیش لەوە دەكاتەوە ئەوانەی توشی پەتاكە بوون و چاکبوونەتەوە بەرگرییەك پەیدا دەكەن كە لە شەش مانگ كەمتر نییە بەڵام ئەو ماوەیە كەمترە لای خەڵكانی بەتەمەن.


توێژینەوەكە بەشێوەیەكی بەرفراوان سەمپڵی لەو كەسانە وەرگرتووە كە پشكنینی توشبوون بەكۆرۆنایان كردووە بەتایبەت ئەوانەشی كە هیچ نیشانەیان نییە بەمەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستی خۆیان.


سەرپەرشتیارانی توێژینەوە بەرفراوانەكە جەختیان لەوەش كردووەتەوە كە ئەو بەرگرییە سروشتییەی توشبوون بەردەستی دەخات بۆ مرۆڤ دەگاتە 80% بۆ ماوەی شەش مانگ، بەڵام لای خەڵكانی بەتەمەن كەم دەبێتەوە بۆ 47%.