گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بازاڕی نەوت

نرخی نەوت دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی

2021.03.19 - 08:44
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی

ناس کورد-

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و 9%ی بەهاکەى لەدەستدا، ئەوەش دوای خاوبوونەوەى دابەشکردنی ڤاکسین و پەرەسەندنی کۆرۆنا لە چەند وڵاتێک.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نیشاندەری ماڵپەڕی investing کە تایبەتمەندە لە بوارەکە، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە 68 دۆلارەوە دابەزی بۆ 62 دۆلار، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزبوونەوەى تۆمار کرد و لەئێستادا هەر بەرمیلێک 63.14 مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە 59.89 دۆلار دەفرۆشرێت.

 

ئەو نرخەی کە ئێستا نەوتی خاو هەیەتی نزمترین ئاستە لە 16ی شوباتی ئەمساڵەوە، هۆکاری سەرەکیش دروستبوونی کێشەیە لە ڤاکسینی ئەسترازینیکای بەریتانی و خاوبوونەوەى پڕۆسەی لێدانی ڤاکسینەکان لە جیهاندا بە تایبەت لە ئەوروپا، هەروەها زیادبوونی حاڵەتەکانی پەتای کۆرۆنا لە چەند وڵاتێکی جیهانی.