گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەولێر ئامادەکارى بۆ هاتنى 100 هەزار گەشتیار دەکات

قائیمقامى هەولێر: لەمانگى رەمەزاندا 28 خانوی زیادەڕۆ لەلایەن زێرەڤانیەوە روخێنراون

2019.06.02 - 15:49
App store icon Play store icon Play store icon
قائیمقامى هەولێر: لەمانگى رەمەزاندا 28 خانوی زیادەڕۆ لەلایەن زێرەڤانیەوە روخێنراون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- قائیمقامیەتى قەزاى ناوەندى هەولێر ئامارى کۆتایى چالاکی تیمەکانى بۆ مانگى ڕەمەزان ڕاگەیاند، بەگوێرەى ئامارەکان تەنها لەم مانگەدا 80 تۆن ماددەى بەسەرچوو دەستى بەسەرداگیراوە و 28 خانووی زیادەڕۆش لەلایەن هێزەکانی زێرەڤانیەوە ڕوخێنراون. . .نەبەز عەبدولحەمید، قائمقامى قەزاى ناوەندى هەولێر لەگۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لەسەرەتاى مانگى ڕەمەزانەوە چاودێریمان خستووەتە سەر بازاڕەکان چ لەڕووى نرخەوە چ لەڕووى کوالێتیەوە لێپچینەوەمان کردووە". . ڕاشیگەیاند "لەمیانەى سەردانەکانیاندا 70 سەرپێچییان تۆمارکردووە کە هەندێکیان گەورەبون هەندێکیشان سەرپێچى ئاسایى بوون و بڕی 47 ملیۆن دینار سزاى پێبژاردنى ئەو کەسانە بووە کە سەرپێچیان کردووە. . هەروەها ئاماژەی بەوەدا لەوچوارچێوەدا 16 شوێن داخراون کە پێچەوانەى ڕێنماییە تەندروستییەکان جوڵاونەتەوە و 80 تۆن ماددەى خۆراکى ماوە بەسەرچوو دەستى بەسەرداگیراوە قائمقامى قەزاى ناوەندى هەولێر باسی لەوەکرد 28 خانووى زیادەڕۆ لەلایەن هێزەکانى زێرڤانیەوە تێکدراوە. . لەبارەى ئامادەکارییەکانى جەژنى ڕەمەزانەوە نەبەز عەبدولحەمید دڵنیایى دایە هاوڵاتیان ئامادەکارییان بۆ ڕۆژانى جەژن کردووە و وتى: " پێشبینى دەکرێت ژمارەیەکى زۆر گەشتیار ڕوبکەنە شارى هەولێر کە ژمارەیان لە ١٠٠ هەزار کەس زیاتربێت، بۆیە ئوتێل و چیشتخانە و ڕێستۆرانتەکانمان ئاگادارکرووەتەوە بەئەرکى سەرشانیان هەڵسن". .