ناس كورد_
پاش چەندین مانگ لە گفتوگۆ و كێشمەكێش بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی 19 ئازار پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 بخاتە دەنگدانەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بڕیاری دەنگدان لەسەر بودجە لەبەیاننامەیەكی فەرمانەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەراندا بڵاوكراوەتەوە كە وێنەی لای "ناس كورد" هەیە، بەدوای ئەوەشدا دێت كە دوێنێ ئێوارە پێنج شەممە ئەنجومەنی بەزۆرینە هەمواری یاسای دادگای فیدراڵی یەكلایی كردەوە كە یەكێكە لەپێداویستییەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.
دەنگدان لەسەر بودجە لەكاتێكدایە هێشتا مشتومڕ لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان و پابەندییەكانی هەولێر لەبارەی دۆسیەی نەوت جێگەی مشتومڕی لیستە پەرلەمانییەكانە بەتایبەت شیعەكان و لە ئێستاشدا شاندی حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی جێگری سەرۆك وەزیران قوباد تاڵەبانی بۆ چاودێریی دەنگدان لەسەر یاساكە و گفتوگۆی بەر لەكۆتایی لەبەغدایە.