ناس کورد-
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 ئامادەیە بۆ دەنگدان و لە دانیشتنی سبەینێ هەینیدا دەخرێتە دەنگدانەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیژنەکە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، "لە پێش دانیشتنەکەى سبەینێی پەرلەمان، کۆبوونەوە دەکرێت بۆ ڕێککەوتن لەسەر ئەو بڕگەیەی کە پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە."
دەشڵێت، "ئەو بابەتە پێویستی بە سازانی سیاسی هەیە."
هاوکات کەریم علیوى، ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەى سەرۆکایەتى پەرلەمان و سەرۆکایەتى فراکسیۆنەکان ڕێککەوتن کراوە ڕۆژی هەینی پڕۆژەیاساى بودجە بخرێتە دەنگدانەوە.