ناس کورد-
پەڕەى فەرمى پەیجى کەشوهەواى کوردستان لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک لەڕاپۆتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (18ى ئادارى 2021) جیاوازى ڕێژەى بارانبارینى لەپارێزگاکانى هەرێم لەنێوان ئەمساڵ و دوو ساڵى ڕابردوودا ئاشکرا کرد بەم شێوەیەى لاى خوارەوە:
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقى ڕاپۆرتەکەى پەڕەى فەرمیى ( کەشوهەواى کوردستان)
کۆی گشتی باران بارینی ئەمساڵ لە پارێزگای ههولێر : 183ملم باران باریوە و کۆی گشتی باران بارینی پارساڵ تا ئەم کاتە 312ملم باران بوو ، کۆی گشتی باران بارینی پێراریش تا ئەمکاتانە 621ملم بوو واتا ئەمساڵ 129ملم باران کەمتر باریووە لە پارساڵ وە 438ملم باران لە پێرار کەمتر باریووە .
پارێزگای سلێمانی: ئەمساڵ388ملم باران باریووە و پارساڵ تا ئەمکاتە555ملم باران باریبوو و پێراریش 928ملم باران باریبوو ، واتا ئەمساڵ 167ملم باران کەمتر باریووە لە پارساڵ و 540ملم باران کەمتر باریووە لە پێرار .
پارێزگای دهۆك : ئەمساڵ250ملم باران باریوە و پارساڵ تا ئەمکاتانە653ملم باران باریبو و پێراریش 866ملم باران باری بوو واتا ئەمساڵ 403ملم باران کەمتر باریووە لە پارساڵ و 616ملم کەمتر باریووە لە پێرار .
پارێزگای کەرکوك : ئەمساڵ100ملم باران باریوە و پارساڵ تا ئەم کاتە256ملم باران باری بوو پێرار ساڵ 370ملم باران باری بوو واتا ئەمساڵ156ملم باران له پارساڵ کەمتر باریووە و 270ملم باران کەمترباریووە لە پێرار .
پارێزگای ههڵەبجە : ئەمساڵ 239ملم باران باریووە و پارساڵ تا ئەمکاتە391ملم باران باری بو و پێراریش 822ملم باران باری بوو واتا ئەمساڵ152ملم باران کەمتر باریوو لە پارساڵ و 583ملم باران کەمتر باریووە .